نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمى کوردستان لەگەڵ بەرپرسی ئۆفێسی یەكیتی ئەورووپا كۆبووەوە

نێچیرڤان بارزانی  سەرۆكی هەرێمى کوردستان لەگەڵ بەرپرسی ئۆفێسی یەكیتی ئەورووپا كۆبووەوە

پەیامی کورد     ...   نێچیرڤان بارزانی  سەرۆكی هەرێمى کوردستان لەگەڵ بەرپرسی ئۆفێسی یەكیتی ئەورووپا كۆبووەوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 23/9/2021 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە خاتوو ماری پارێ بەرپرسی ئۆفێسی یەكیتی ئەورووپا لە هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری كرد.

لە كۆبوونەوەیەكدا سەرۆك نێچیرڤان پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە خاتوو پارێ كرد و هیوای سەركەوتنی لە ئەركی نوێیدا بۆ خواست، هەروەها جەختى لە خواستى پتەوكردنی بوارەکانى هاریکارى و پەیوەندییەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ یەكیتی ئەورووپا کردەوە و دوایین سەردانى جۆزێف بۆرێل بەرپرسیاری سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەكیتی ئەورووپاى بۆ عیراق و هەرێمى کوردستان بە گرنگ لە قەڵەم دا.

لای خۆیەوە خاتوو پارێ پوختەیەكی لە كار و چالاكییەكانی یەكیتی ئەورووپاى لە عیراق و هەرێمی كوردستان خستەڕوو، هەروەها سوپاسی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی لە كاتی سەردانیدا بۆ هەرێمی كوردستان لە بەڕێز جۆزێف بۆرێل بەرپرسیاری سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەكێتیی ئەورووپا كرا و ووتى بۆرێل بە پەرۆشەوە چاوەڕێیە لە برووکسل دیدار و کۆبووەنەوە لەگەڵ سەرۆك نێچیرڤان بارزانى ئەنجام بدات.

تاوتوێكردنی هەڵبژاردن و پێشبینییەکان بۆ داهاتووى عیراق، ڕۆڵی یەكیتی ئەورووپا لە دابینكردنی تیمی چاودێری بۆ هەڵبژاردن، پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا و گرینگی چارەسەرکردنى کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور، پرسی گۆڕانكاری كەشوهەوا و كاریگەری لەسەر عیراق و هەرێمی كوردستان و سوودمەندبوونی هەرێمی كوردستان لە پرۆژەكانی یەكیتی ئەورووپا لەمابەرەیەوە، لایەنێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە