پەیامی کورد ... بەربژێری حزبی سەوزی ئەمریکا ناسێندرا .
حزبی سەوزی ئەمریکا هاوی هاوکینز ی وەکوو بەربژێری خۆی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری داهاتووی خۆیاندا هەڵبژارد .
بە پێی راپۆرتێک هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا بڕیار وایە کە ٣ی نۆڤەمبەری ئەمساڵ بەڕێوە بچێت .
حزبی سەوزی ئەمریکا کە لە ساڵانی ڕابردوودا دوو حزبی گەورەی دیموکرات و کۆماریخوازەکانی خستە ژێر کاریگەری خۆیەوە لە دانیشتنێک دا کە لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفڕانسێکەوە بەرێوە چوو بڕیار درا کە هاوکینز وەکوو بەربژێری خۆیان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆککۆماریدا هەڵبژێرن .
هاوکینز پێشتر لە مانگی ئۆکتۆبەر وەکوو بەربژێری حزبی سۆسیالیستەکان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریدا هەڵبژێردرا و ئێستاش دەیەوێت کە دەنگی ئەم دوو حزبە چەپگەرایە بچووکە لە هەڵبژاردنەکان دا بە دەست بهێنێت
هەرچەندە هاوکینز چالاکێکی سەندیکایی یە لە نیۆیۆرک هیچ شانسێکی بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکادا نییە بەڵام دەتوانێ لە دەرئەنجامی دەنگەکاندا دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئێستا و ڕەقیبەکەی جۆ بایدن کاریگەری هەبێت
هاوکینز ٦٧ ساڵەیە پێشتر ٢٤ جار خۆی بۆ پۆستگەلی جۆراوجۆر وەکوو ئەندامی شەورای شاری سیراکووز تاکوو فەرمانداری ئیالاتی نیۆیۆرک هەڵبژرادووە کە لە هیچ کامێکیان دا سەرکەوتوو نەبووە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە