عێراق ڤاکسینی ڕووسی وەردەگرێت

عێراق ڤاکسینی ڕووسی وەردەگرێت

پەیامی کورد … عێراق ڤاکسینی ڕووسی وەردەگرێت

 

بڕیارە کە حکوومەتی عێراق ڤاکسینی کۆرۆنا لە ڕوسیا وەردەگرێت و وەزیری تەندروستیش دەڵێت، بەمنزیکانە ڤاکسینەکە وەردەگرن.

حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی عێراق بە ئاژانسی ڕیا نۆڤەستی روسی ڕاگەیاندووە،  حکومەتی عێراق چاوەڕێدەکات لە نزیکترین کاتدا یەکەم وەجبەی ڤاکسینی (سپوتنیکی ڤی) وەربگرێت.

 

وتیشی، ئێمە بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی ڕوسی پەیوەندیمان بەو وڵاتەوەکردوە و لەم قۆناغەدا پێویستە بڕی ئەو ڤاکسینە دیاریبکەین کە لەو وڵاتەی وەردەگرین و بۆ ئەو مەبەستەش بەڵگەنامەی پێویست نێردراوە بۆ ڕوسیا.

 

وەزیری تەندروستی عێراق دەشڵێت، لە ٢٥ی مانگی ڕابردوو عێراق ڕەزامەنی وەرگرتنی ڤاکسینی (Спутник V) و ( Sinopharm и Pfizer) لە ڕوسیا وەرگرتووە. 

 

ئەوە لە کاتێکدایە، سەرەتای مانگی ڕابردوو عێراق کوتانی بە پێکوتەی کۆرۆنا دەستپێکردووە و پرۆسەکەش لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامە. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە