پەیامی کورد … تۆیۆتا زۆرترین ئۆتۆمبێلی لە جیهاندا فرۆشتوە
کۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی لە ساڵی 2021دا بەهۆی فرۆشتنی 10 ملیۆن و 500 هەزار ئۆتۆمبێلەوە لە ریزبەندی فرۆشی کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێلدا، پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی کۆمپانیاکە، ساڵی رابردو لە تەواوی جۆرەکانی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا، نزیکەی 10 ملیۆن و 500 هەزار ئۆتۆمبێل فرۆشراون.
بەم ئەنجامەش، ئاستی فرۆشی تۆیۆتا بەراورد بە ساڵی 2020 بە رێژەی 10.1٪ زیادی کردوە.
بەم شێوەیەش ئەو کۆمپانیایە بەراورد بە رکابەرە ناوخۆیی و بیانییەکانی کەمتر کەوتووەتە ژێر کاریگەری ئەو لێشاوەی مایەپوچبون و داخرانی کارگەکان کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە رویدا.
هەروەها تۆیۆتا توانی لەڕووی فرۆشەوە پێش نزیکترین رکابەری بکەوێت کە کۆمپانیای فۆڵکسڤاگنی ئەڵمانییە.
لە ساڵی 2021دا کۆمپانیای فۆڵکسڤاگن، ئاستی داهاتی بەراورد بە ساڵی پێشتر بە رێژەی ٪4.5 کەمی کردوە و 8.9 ملیۆن ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە