وەزارەتی دەرەوەی عێراق: 429 هاوڵاتی لە سودانەوە گەڕێندراونەتەوە بۆ بەغدا

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: 429 هاوڵاتی لە سودانەوە گەڕێندراونەتەوە بۆ بەغدا

پەیامی کورد... وەزارەتی دەرەوەی عێراق: 429 هاوڵاتی لە سودانەوە گەڕێندراونەتەوە بۆ بەغدا

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، تاوەكو ئێستا 429 هاوڵاتیی عێراق لە ڕێگەی 3 فڕۆكەوە لە سودانەوە گەڕێندراونەتەوە بۆ وڵات. دەشڵێت: "دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی ستافی باڵیۆزخانەی عێراقى لە سودان، لە ناوچەی شەڕ و ئاڵۆزییەكان ڕزگار كردووە".

لەمبارەیەوە ئەمڕۆ یەک شەممە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بە هەمەئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری، هێزی ئاسمانی، سەركەوتوبوون لە گەڕانەوەی 429 هاوڵاتیی عێراقی لە سودانەوە بۆ بەغدا لە ڕێگەی 3 فڕۆكەوە، یەكەمیان لە مانگی ڕابردودا و لە ڕێگەی 2 فڕۆكەوە بوو، دووەمیان لە 12ـی ئایار لە ڕێگەی فڕۆكەیەكەوە بوو.

ئەوەش هاتووە: "ئەركی گەڕانەوەی ئەو هاوڵاتییانە لە ئەستۆی هێزی ئاسمانیی عێراق بووە، كە لەناویاندا زیاتر لە 30 هاوڵاتیى هەردوو وڵاتی سوریا و سودانی تێدا بوو".

ئاماژە بەوەشكراوە: "وەزارەتی دەرەوەی عێراق سوپاس ئاراستەی سەرجەم لایەنە بەشداربووەكانی ئەم كارە نیشتمانییە دەكات، کە سەرپەرشتیی ڕزگاركردنی ستافی دیپلۆماسی باڵیۆزخانەی عێراقیان لە خەرتوم خێزانەكانیان كرد، چونكە شوێنی باڵیۆزخانەكە گۆڕەپانی شەڕ و ئاڵۆزییەكان بوو لە ئەو كاتەدا".

لە كۆتایی ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە: "سوپاسی هێزی ئاسمانی عێراق و كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی دەكەین، كە خواردنی بۆ هاوڵاتییان لە ئەو 2 گەشتە دابینكردووە، هەروەها سوپاسی مانگی سوری عێراق دەكەین، كە هەستاون بە داڵدەدان و لەخۆگرتنی خێزانە سورییەكان".

جێی باسە رۆژی 15ـی نیسان لە خەرتوم پایتەختی سودان و چەند ناوچەیەکی دیکەی ئەو وڵاتە، شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا سەریهەڵدا، ناکۆکییەکان بەهۆی چاکسازیی سەربازیی کە داوا دەکات هێزەکانی پشتیوانی خێرا کە هێزێکی نیمچەسەربازییە بخرێتە سەر سوپای سودان، بە جۆرێک تەشەنەیان سەند گەیشتە ئەوەی هێز بەرامبەر یەکتر بەکار بهێنن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە