پەیامی کورد... قەدەغەکردنی وێنەی ژنان لە هەر چەشنە بانگەشەیەکدا لە ئێران
وەزارەتی ئیرشادی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نامەیەکدا بۆ هەموو ناوەندە هونەری و سینەمایییەکان وێنەی ژنان بۆ هەر جۆرە بانگەشەیەکی ڕێگەپێنەدراو ڕاگەیاند.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکانی سەر بە ڕژێم، وەزارەتی ئیرشادی ئیسلامی، لە نوێترین بڕیاری خۆی لە نامەیەکدا بە مەبەستی پاراستنی حیجاب و لەژێر ناوی “حیجاب و پاکی” بۆ فێرگە سەربەخۆکانی هونەری و سینەمایی، وێنەی ژنانی لە بواری هەر چەشنە بانگەشەیەک و بە هەر شێوەیەک ڕێگەپێنەدراو ڕاگەیاند.
بەپێی ئەو نامەیە کە ڕۆژی ٢٩ی پووشپەڕ لەلایەن بەڕێوەبەری ئیدارەی گشتیی ئیرشادی پارێزگای ئەلبورز واژۆ کراوە، ناوەندەکانی بانگەشە و ڕێکلام ئیدی مافی ئەوەیان نییە لە ڕێکلامکردندا لە وێنەی ژنان کەڵک وەربگرن و هەر چەشنە کەڵکوەرگرتنێک لە ژنان لەو بوارەدا ڕێگەپێنەدراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە