بوردمانکردنی پێگەیەکی داعش لە کەرکووک

بوردمانکردنی پێگەیەکی داعش لە کەرکووک

پەیامی کورد... بوردمانکردنی پێگەیەکی داعش لە کەرکووک

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردۆتەوە، بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی عیراقەوە لە کەرکووک ژمارەیەک لە ئەندامانی داعش کوژران.
شانەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە هەوڵێکی هەواڵگریی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و بە هەماهەنگی لەگەڵ شانەی بەئامانجگرتنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، لە هێرشێکی ئاسمانیدا بە فڕۆکەی جۆری F-16 حەشەرگەکانی تیرۆریستان لە (وادی الخاصة) کرانە ئامانج کە دەکەوێتە کەرتی بارەگای پێشکەوتووی فەرماندەیی پرۆسەی هێزە هاوبەشەکانی کەرکووک.
باس لەوەشکراوە، ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەی کەرکووک بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەک لە تیرۆریستان و لەناوبردنی حەشارگەکانیان.
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە