پەیامی کورد ... ئێران هەوڵی ئەوە دەدات سنووردار کردن لە دژی فڕینە نێودەوڵەتییەکانیان پێوە دیار نەبێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، بەرپرسی دەزگای فڕۆکەوانی دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاند ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین کە دۆخی ئێستای پیشەسازی بپارێزرێت و جمووجوووڵی نوێ بەرەوە پێشکەوتن ئەنجام ببێت و ئەو سنوورانەی کە ئەمریکا دەیەوێت لە دژی فڕینە نێودەوڵەتییەکانی ئێمە درووستی بکات و پێوە دیار نەبێت .
ئەو هەروەها ڕایگەیاند : " ئێمە لە ماوەی ٤ ساڵی ڕابردوودا هەوڵمان داوە لە پێشکەوتن و لە ڕازی کردنی موسافێران و درووست کردنی کۆمپانیاگەلی فڕۆکەوانی و پڕۆژەیاساکانی ئەمنییەت و تەکنیکی بە شێوەی ڕێک و پێک بەڕێوە بردراون . ئەوەی کە ئێمە ئەمڕۆ بە دوایدا دەگەڕین لەگەڵ ستانداردەکانی ڕۆژی جیهانی دا هاوکاتە و هەوڵی ئێمە بۆ ئەوە دەبێت کە ئەم جمووجووڵە لە داهاتوودا ش بەردەوام بێت .
لە بەرنامەی سێهەام و چوارەمی پێشکەوتندا پلانێک لە بەر چاو گیرابوو کە فڕۆکەگەلی سەرووی ١٥ ساڵ هاوردەی ئێران نەکرێت ، بەڵام گەمارۆکان و سنوورگەلی جیددی کە هەیە لە چوارچێوەی نێودەوڵتیدا ڕاستەوخۆ هۆی جێ بە جێ بوونی ئەم پیلانەی دەستەبەر نەکرد .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە