تازەترین

بەپەلە ... ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بەم زووانە دەتەقێتەوە

بەپەلە  ...   ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بەم زووانە دەتەقێتەوە

پەیامی کورد   ...    ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بەم زووانە دەتەقێتەوە ؟!

 بە پێی نووسراوێک لە رای الیوم دەڵێ : هەرچەندە ئاسمانێکی ساماڵ و بێ پەڵەیە لە هەورە سیاسییەکان ، بەڵام دەبێ باش بزانین ناوچەکە لە ئارامییەکی پێش ڕوودانی ڕەشەباو زریانە . ویلایەتەیەکگرتووەکان بە تەمای دەست پێکردنی بەشی دووهەمی گەمارۆوەکانی خۆیەتی لە سەر ئێران و ئەمەش بەو مانایەدێت ک ەدەیەوێت ببێتە بەربەست لە هەناردەکردنی زیاتر لە ١ میلیۆن و ٧٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی ئەو ووڵاتە .

هەروەها جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران دەڵێت : ئێران بەردەوام دەبێت لە فڕۆشتنی نەوتی خۆی و شەڕیش لەگەڵ ئەمریکا بەم زووانە ڕوونادات .

لێرەوە جێگای ئاماژەدان و گرینگییە کە بزانین بە پێی ڕاپۆرتی نوێی واڵ ئێستریت ژۆرناڵ ڕایدەگەێنێت : ئەمریکا ئێستا سەرقاڵی پێداچوونەوە لێکۆڵینەوە بۆ گەمارۆی نوێ ئەویش لە سەر دام و دەزگا و پیشەسازی پێترۆکیمیای ئێرانە .

بەو واتایەی دەوری دووهەمی گەمارۆوەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ئەم جارە بەشی پیشەسازی پێترۆکیمیا دەگرێتەوە . لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پیشەسازی پێترۆکیمیای ئێران ، هەناردەکردنی کاڵای ئێرانی بۆ ئەفغانستان و ئاڵۆگۆڕی دارایی و ماڵی ئێران لە سەنگاپوور و مالێزیا ، ئامانجی گامارۆوە نوییەکانی ئەم جارەی ئەمریکایە بۆ سەر ئێران

بەرپرسێکی فەرمی دەوڵەت کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ووتی : فشارە نوێیەکان مامەڵە دۆلارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئەم جارە بە تووندی دەگرێتەوە تاکوو دەستڕەسی بەوە هەرچی زیاتر دژوار ببێت . هەروەها دەڵێ ویلایەتەیەکگرتووەکان بەرپراسنای فەرمی لە ووڵاتانی سەنگاپوور ، مالزی و هێند جێگیر کردووە کە چاودێر بن هیچ جۆرە هەوڵێک بۆ دەوردانەوەی گەمارۆیەکان ئەنجام نەدرێت .

هەروەها کەناڵی ماڵی و دارایی ویلایەتەیەکگرتووەکان هەم لە سەر چالاکییەکانی ماڵی لە سەنگاپوور ، مالزی ، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و ئەرمەنێستان چاودێری خۆی زۆر زیاتر کردووەتەوە .

هەروەها گەمارۆوە نوێیەکان بە شێوەیەکی ئامانجدار ڕیک خراوە و هەناردەکردنی پێترۆکیمیای ئێران بۆ سەنگاپوور و هەناردەکردنی کاڵاگەلی سەرەکی ئێران بۆ ئەفغانستان دەڕوات

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە