داهات و فرۆشی نەوت بۆ مانگی ڕابردوو لەعێراق ئاشكراكرا

داهات و فرۆشی نەوت بۆ مانگی ڕابردوو لەعێراق ئاشكراكرا

پەیامی کورد... داهات و فرۆشی نەوت بۆ مانگی ڕابردوو لەعێراق ئاشكراكرا

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو و ئەو داهاتانەی بۆ مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو دەستیکەوتووە بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکردوە : کۆی گشتیی بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ مانگی کانوونی دووەم (103) ملیۆن و (281) هەزار و (459) بەرمیل بووە، داهاتەکەشی (7.606) ملیار دۆلار بووە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو: بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی کانوونی دووەم لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی (100) ملیۆن و (735) هەزار و (151) بەرمیل بووە.

هەروەها لە کێڵگەکانی کەرکوک لەڕێگەی بەندەری جەیهان بڕی هەناردەکراوی نەوت دوو ملیۆن و (223) هەزار و (338) بەرمیل بووە.

هەربەپێی ڕاگەینراوەكە : تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوتی فرۆشراو زیاتر لە 73.644 دۆلار بووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە