برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات

پەیامی کورد … برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات

 

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (١٣ی مارسی ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری کەندەسووری بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “سۆران ڕەشیدپوور” بە سەختی بریندار بووە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سۆران ڕەشیدی پوور بە مەبەستی چاەرەسەریی پزیشکی بۆ یەکێک لە بنکە تەندروستییەکانی هەرێمی کوردستان گوازراوەتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە و ڕۆژی چوارشممە ٢٠ی ڕەشەممە (١٠ی مارس)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار کراوە.

 

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی “سوهراب یوسفی” تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی شاری تازاوا ناوەندی قەزای سەلاسی باوەجانی ڕاگەیاندووە.

ئەوم هاووڵاتییە کوردە ئەژنۆی پێکراوە و ئێستا لە نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە