پەیامی کورد... سەرۆکی ئیسرائیل: مانگی داهاتوو سەردانی تورکیا دەکەم
لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی ئیسرائیل بۆ کەشوهەوا، ئیسحاق هێرزوگ سەرۆکی ئیسرائیل ڕایگەیاندوە، لە مانگی داهاتوو سەردانی دراوسێکانیان لەسەر کەناراوەکانی دەریای ناوەڕاست دەکات کە هەریەک لە یۆنان و قوبرس و تورکیان، بەمەبەستی سەردانەکە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە نێوانیانە و دەخوازێت سەرکردەکانی میسر و ئوردن و ئیمارات و دەسەڵاتی فەلەستینیش کۆ بکاتەوە بۆ هاوبەشیکردنێکی ڕاستەقینە تا پێکەوە ڕووبەڕووی قەیرانی کەشوهەوا ببنەوە.
پێشتر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاندبوو، چاوەڕوان دەکرێت هێرزوگ سەردانی تورکیا بکات و ئەو سەردانەش دەبێتە هۆی کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە