گەورەترین مانۆڕی سەربازی لە دیرۆکی سەردەمی ڕووسیا بە ناوی " واستووک ٢٠١٨ " لە دالنی واستووکی ڕووسیا دەستی پێکرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، دێپارتمانی ئێستێخبارات و ئیلاقاتی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لەمبارەوە ڕایگەیاند : ئەم مانۆڕە لە ١١ تاکوو ١٧ سێپتەمبەر بە بەڕێوبەرایەتی وەزیری بەرگری " سێرگەی شایگۆ " کارەکانی خۆی دەست پێدەکات .
ئەمە گەورەترین مانۆڕە دوای ٣٧ ساڵی ڕابردوودا .
نزیکەی ٣٠هەزار گوردانی سەربازی ڕۆژهەڵاتی و ناوەندی ، هێزەکانی ناوگانی باکووری ، تێکەڵەیەک لە ناوگانی ئاسمانی و زەوینی ، ناوگانی کاروباری هێنان و گواستنەوەی هێزی ئاسمانی تێدا بەشدارن . هەروەها سەربازگەلێک لە وولاتی چین و مۆگۆلێستان ش لەوێدا بەشداری دەکەن . زیاتر لە ١٠٠٠ فڕۆکە ، باڵەفڕ و بێهپاد ، ٣٦ هەزار تۆتۆمبێلی زێرێهی ، ٨٠ بەلەم و کەشتی پاڵپشتیکەریش بەشدار دەبن .
مانۆڕە فەرمییەکان لە مەیدانی سەربازی ڕۆژهەڵات ، هێزەکانی ئاسمانی و دژە ئاسمانی و هەروەها لە ناو ئاوەکانی دەریای ئاخستەک و برینگ و تەنگەکانی کرونۆتسکی و ئاڤاچینسکی بەڕێوەدەبردرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە