پەیامی کورد … عێراق داهاتی نەوتی مانگی مارسی خۆی ئاشکرا دەکات
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگهیاند، لە مانگی ڕابردوودا، بە بەهای نزیكەی پێنج ملیار و ٨٠٠ هەزار دۆلار، نەوتیان فرۆشتوە.
له راگهیهنراوێكدا وهزارهتی نهوتی عێراق باسی لهوهكردووه، كه له مانگی ئاداردا ٩١ ملیۆن و ٣١١ هەزار و ٩٢٩ بەرمیل نەوتیان هەناردە كردوە.
ئاماژهی بهوهشكردووه، تێكڕای نرخی یەك بەرمیل نەوت ٦٣.٣٢٩ دۆلار بوە و كۆی داهاتیش پێنج ملیار و ٧٨٢ ملیۆن و ٧١١ هەزار دولار بوە.
روونیشیكردوهتهوه، لە كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، ٨٨ ملیۆن و ٢٤٠ هەزار و ١٨٤ بەرمیل و لە كێڵگەی كەركوكیش لە ڕێی بەندەری جەیهانەوە، سێ ملیۆن و ٧١ هەزار و ٧٤٥ بەرمیل نەوتیان هەناردە كردوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە