وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا سەبارەت بە ئێران هۆشداری دەدات

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا سەبارەت بە ئێران هۆشداری دەدات

پەیامی کورد    ...   وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا هۆشداری دەداتە ئێران .

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە پەیامێکدا هۆشداری دەداتە ئێران لە پێشێلكردنی رێككەوتننامەی ئەتۆمی و راشیگەیاند، ئەو ووڵاتە لەماوەی دووساڵدا دەتوانێت ببێتە خاوەنی بۆمبی ئەتۆمی.جان ئێف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فڕەنسا لە لێدوانێكی رادیۆییدا ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند،"ووڵاتەكەی ئامادەیە بەشداری لە لێكۆڵینەوەی كەوتنە خوارەوەی فرۆكە ئۆكرانییەكە بكات".
سەبارەت بە رێككەوتننامەی ئەتۆمی، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بەپێویستی زانی ووڵاتانی جیهان بەئاگابن لە پێشێلكارییەكانی ئێران بەرامبەر رێكەوتننامەی ئەتۆمی و راشیگەیاند،"ئەو ووڵاتە لەماوەی دووساڵدا دەتوانێت ببێتە خاوەنی بۆمبی ئەتۆمی"

ئەمە لەکاتێکدایە ٧ی ئەم مانگە عەباس عێراقچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بڵاویکردەوە، "لەئێستادا هیچ پابەندیەکی رێککەوتننامە ئەتۆمیەکە سنوور بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم لەئێران دانانێت، بەڵام چالاکییە ئەتۆمیەکانی ئێران لەژێر چاودێری دەزگای ئەتۆمی نێودەوڵەتی دەبێت". 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە