تەرمی سەدام حوسێن لە عێراق گواستراوەتەوە

تەرمی سەدام حوسێن لە عێراق گواستراوەتەوە

رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەتی سعودی بڵاوی کردەوە کە حەلەی کچی سەدام حسێن لەگەڵ هێرشی چەکدارەکانی داعش بۆ پارێزگای سەڵاحەدین، بە فرۆکەیەکی تایبەت تەرمی باوکی بۆ وڵاتی ئوردون گواستووەتەوە.

 

رۆژنامەکە لە راپۆرتێکیدا لەبارەی چارەنوسی تەرمی سەدام حسێنەوە دەڵێت ”هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن کە حەلەی کچی سەدام تەرمی باوکی بە فرۆکەیەکی تایبەت گواستووەتەوە بۆ وڵاتی ئوردون و ئێستا لەو وڵاتە نێژراوە”.

ئاماژە بەوەش دەکات ”یەکێک لە شایەتحاڵەکانی ئەو پرسە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت دەڵێت ” ئەم قسەیە هیچ راستییەکی نییە و هەرگیز حەلە ناهاتووەتە عێراق”.

رۆژنامەکە لە زاری کەسێکی نزیکی عەشیرەتەکەی سەدام حسێنەوە دەڵێت ”تەرمی سەدام حسێن سەرۆکی رژێمی بەعس بۆ شوێنێکی نادیار گوێزراوەتەوە، جگە لەو کەسانەی کە تەرمەکەیان گواستووەتەوە، هیچ کەسێکی تر شوێنەکەی نازانێت، گۆڕەکە بۆردومان نەکراوە، بەڵکو تەقێنراوەتەوە، نەک گۆڕی سەدام، بەڵكو گۆڕی باوکم کە لە دەروازەی تکریتە، تەقێنراوەتەوە”.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە