وڵاتێک دوو وەزارەتی تایبەت بە قاوە و ڕۆنی دارخورمای پێکهێنا

وڵاتێک دوو وەزارەتی تایبەت بە قاوە و ڕۆنی دارخورمای پێکهێنا

پەیامی کورد... وڵاتێک دوو وەزارەتی تایبەت بە قاوە و ڕۆنی دارخورمای پێکهێنا

جەیمس مارابێ سەرۆک وەزیرانی وڵاتی پاپوا گینیای نوێ، دوو وەزارەتی تایبەت بە قاوە و ڕۆنی دارخورمای لە کابینەکەیدا پێکهێنا.

سەرۆک وەزیران، جۆ کۆیم کولیی بۆ بەڕێوەبردنی ئەو پۆستە دەستنیشان کرد و ئەرکەکەی پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازیی قاوە دەبێت.

پاپوا گینیای نوێ بووە بە یەکێک لە وڵاتانی هەناردەکاری قاوە و ئێستا قاوەکەی ڕەوانەی ئەمریکا، ژاپۆن و ئوسترالیا دەکات. ئامانج لە پێکهێنانی وەزارەتێکی تایبەت بە قاوە، زیادکردنی ژمارەی ئەو وڵاتانەیە کە قاوەیان بۆ هەناردە دەکات.

بڕیارێکی تری سەرۆک وەزیرانی پاپوا گینیای نوێ، پێکهێنانی وەزارەتێکە تایبەت بە ڕۆنی دارخورما و دەیەوێت هەناردەکردنی ئەو ڕۆنە بۆ دەرەوە زیاد بکات و لەگەڵ قاوەدا بیانکات بە دوو سەرچاوەی سەرەکیی داهات

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە