لە دوو ڕۆژدا سێ لاوی ١٨ ساڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیانن کوشتووە

لە دوو ڕۆژدا سێ لاوی ١٨ ساڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیانن کوشتووە

پەیامی کورد... لە دوو ڕۆژدا سێ لاوی ١٨ ساڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیانن کوشتووە

لە ڕۆژانی ڕابردوودا لانی کەم سێ لاوی ١٨ ساڵە لە شارەکانی کرماشان، کامێران و سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی نەبوونی و هەژاری و هەروەها کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ١٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (٤ی فێوریەی ٢٠٢٢)، لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی سنە بە ناوی هەژیر ئەحمەدی بە هۆی هەژاری و دەست کورتییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هاوکات، لاوێکی ١٨ ساڵەی دیکەی خەڵکی کامێران بە ناوی ماهان حاتەمی بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لەڕێگەی بەکارهێنانی گاز خۆی خەفە کردووە.

هەروەها، ڕۆژی پێنج شەممە ١٤ی ڕێبەندان، لاوێکی ١٨ ساڵەی خەڵکی کرماشان بە ناوی شایان کەرەمی تونکابی بە هۆی کێشەی ماڵی و هەژاری خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢١ی زایینی لانی کەم ٥٢ مێرمنداڵی ژێر ١٨ ساڵ لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی ١١ کەسیان ژێر ١٤ ساڵ بوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە