ئەنجومەنی وەزیران کۆ دەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیران کۆ دەبێتەوە

پەیامی کورد ... ئەنجومەنی وەزیران کۆ دەبێتەوە

 

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و جگه‌ له‌ دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق و ره‌شنوسی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ٢٠٢١ فیدراڵی، روداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوش تاووتوێ ده‌كات.

 

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌ت بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ سه‌رپه‌رشتیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ تاووتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێك كۆده‌بێته‌وه‌.

 

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌كه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دانوستاندن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ سه‌باره‌ت به‌ شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ره‌شنوسی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدراڵی عیراق بۆ ساڵی 2021 تاووتوێ ده‌كرێت.

 

هه‌روه‌ها روداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوی ناو هه‌رێم و بارگرژی و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی هاووڵاتیان گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت.

 

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌شدا ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دامه‌زراندن و تۆماركردنی كۆمپانیای نوێ له‌ بواره‌كانی ته‌ندروستی، ده‌رمان و پێداویستیی پزیشكی، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە