بە بڕیاری حکومەتی ئیسرائیل کۆنسووڵ و باڵیۆزی نوێ بۆ تورکیا نانێردرێت

بە بڕیاری حکومەتی ئیسرائیل کۆنسووڵ و باڵیۆزی نوێ بۆ تورکیا نانێردرێت

بە بڕیاری حکومەتی ئیسرائیل ، ئاستی نوێنەرایەتی خۆی لە بواری دیپلۆماسی لە ووڵاتی تورکیادا کەم کردەوە .

ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل " ئامنوون ناهشوون " ڕایگەیاند حکوومەتی ئیسرائیل باڵیۆزێکی نوێ بۆ ووڵاتی تورکیا دەستنیشان ناکات .

ئامنوون هەروەها دەریخست کە نزیکەی ٦ مانگ پێش ئێستا بە هەنجەتی هەواڵ و کێشەکانی غەززە بەرپرسانی تورکیا باڵیۆزی ووڵاتەکەیانی " ئیتان نەهیا " دیپۆرت کردووە و بۆیە بڕیاریانداوە کەسێکی دیکە لە شوێنی ئەو دەستنیشآن نەکەن .

ووتەبێژی وەزارەتی ئیسرائیل هەروەها ڕایگەیاند ئەوان هەروەها بۆ ئێستەنبوڵ کۆنسووڵێکی نوێ دەستنیشان ناکەن .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە