پەیامی کورد ... سەرۆکی بارەگای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەریاوان " کووئین سووینی " سەبارەت بە دەست لە کار کشاندەنەوەکەی خۆی لە دوای دوو ساڵ خزمەت لەم پۆستەدا ڕاگەیاند .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەو ئەم بڕیارەی خۆی بە بۆنەی گەڕانەوەی بۆ بەشی کەرتی تایبەت ڕاگەیاند .
سووینی لە بەیاننامە کورتەکەی خۆیدا نووسی : " بۆ من جێگای شانازی بوو لە وەزارەتی بەرگری دا خزمەت بکەم " .
کۆتایی دێسەمبەر ووتەبێژی ڕاگەیاندنی پێنتاگۆن " دانا وایت " دەستی لە کار کشاندەوە . ئەویان لە بەر هەڵسووکەوتی نابەجێی خۆی لەگەڵ بن دەستەکانی خۆی تاوانبار کردبوو . ناوەڕاستەکانی مانگی ئۆگۆستی ٢٠١٨ لە پەیوەندی بە شکایەتگەلێک لە دژی ئەو ، لێکۆڵینەوەی ناوخۆیی دەستی پێکردبوو .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە