پەیامی کورد ... ماکرۆن پێشنیاری داخستنی سنوورەکانی ناوچەی شینگن دەخاتە روو
سەرۆککۆماری فەڕەنسا پێشنیاری داخستنی سنوورکانی ناوچەی شینگن تا مانگی سێپتامبەر بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا دەخاتە ڕوو .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە کەناڵی تەلەفزیۆنی BFMTV ، ئێمانۆئێل ماکرۆن ، سەرۆککۆماری فەڕەنسا پێشنیاری داخرانی سنوورەکانی ناوچەی شینگن بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا تاکوو مانگی سێپتەمبەر دەخاتە ڕوو .
سەرلەبەیانی دوێنێ ، سەرۆککۆماری فەڕەنسا لەگەڵ ڕابەرانی یەکیتی کرێکاران و کارفەرمایان کۆنفرانسێکی ڤیدیۆیی بەڕیوە برد . یەکێک لە ئامادەبووانی ئەم کۆنفرانسە ڕایگەیاند کە سەرۆککۆماری فەڕەنسا لەم دانیشتنەدا ڕایگەیاندووە ووڵاتانی ئەندامی شینگن لەفکری ئەوەدان تاکوو سنوورەکانی ئەم یەکیتییە لانیکەم تاکوو مانگی سێپتەمبەر بە داخراوی بهێڵنەوە .
ماکرۆن ڕایگەیاندووە داخرانی سنوورەکانی ناوچەی شینگن دەتوانێ لە سەر باش بوونی دۆخی ئابووری کاریگەری هەبێت ، . سەرۆکی دەوڵەت هەروەها جەختی کردەوە کە کەسانێک کە بە هیوای دەرچوون لە ووڵات بوو ئێستا خۆیان لە داوێکی دەرنەچوو دەبیننەوە .
ماکرۆن بە نیازە ئەو شتانەی کە کۆنفرانسەکەدا باسیان لێوە کراوە ڕۆژی دووشەممە بۆ خەڵکی ووڵاتەکەی ڕابگەێنێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە