بەپەلە ... زیاتر لە ٤٠ فڕۆکەی پێشکەوتووی ئەمریکی لە ئاسمانی ئێران دەسوورێنەوە

بەپەلە ... زیاتر لە ٤٠ فڕۆکەی پێشکەوتووی ئەمریکی لە ئاسمانی ئێران دەسوورێنەوە

گۆڤارێکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، کە زیاتر لە 40 فڕۆکەی جەنگی ئەمریکی لە ئاسمانی ئێران دەسووڕێنەوە.

گۆڤاری " ناشناڵ ئنسترێت " ی ئەمریکی ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە، کە تێیدا هاتووە، ئەو فڕۆکە جەنگییانە لە جۆری  " F14 TOMCAT " ن و لە 70کانی سەدەی ڕابردوو درووست کراون، لە ساڵی 2006ـەوە ئەمریکا بەکاریان ناهێنێت.

هەروەک گۆڤارەکە بڵاوی کردووەتەوە، ئەو فڕۆکە جەنگییانە لە سەردەمی ڕیچارد نیکسۆن، سەرۆکی 37ـەمی ئەمریکا " لە 1969 - 1974 سەرۆک بوو " ، دراوەتە ئێران و تا ئێستاش سوپای ئێران بەکاریان دەهێنێت.

ئەو فڕۆکە F14ـانە بە باشترین فڕۆکە بەرەنگارییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە