پەیامی کورد.... پرۆژەی بەرهەم هێنانی کارەبا لە بۆشایی ئاسمانەوە ڕادەگەیەندرێت
وڵاتان پرۆژەیەکی هاوبەشیان هەیە بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبای پاک لە بۆشایی ئاسمان و دواتر گواستنەوەی بۆ سەر زەوی بۆ ئەوەی سوودی لێ وەربگرن، ئەمەش دەبێتە هۆی دابینکردنی سەرچاوەیەکی بەردەوامی وزەی 24 کاتژمێری، بەبێ بەرهەمهێنانی هیچ پیسکەرێکی ژینگەیی.
ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ڕایدەگەیەنیت: پرۆژەکە هاوبەشە لەنێوان وڵاتی بەریتانیا و سعوودیە و لەلایەن کۆمپانیای بەریتانی (Space Solar Ltd) جێبەجێ دەکرێت و یەکەم پرۆژەی لەم جۆرە دەبێت لە جیهاندا، بەو پێیەی پشت بە دانانی پانێڵی خۆر لە بۆشایی ئاسمان دەبەستێت بۆ گواستنەوەی وزە بۆ دەریای باکوور بە بەردەوامی.
ڕوونیش کراوەتەوە: کە پرۆژەکە بریتییە لە دانانی پانێڵی خۆر پلێتی وەرگرتنی وزەی خۆر لە خولگەی زەویدا، کە لەلایەن ڕۆبۆتەکانەوە کۆدەکرێنەوە، لەکاتێکدا کارەبا دەگۆڕێت بۆ شەپۆلی ڕادیۆیی فریکوێنسیی بەرز کە دەگوازرێتەوە بۆ ڕووی گۆی زەوی.
ئەوەش خراوەتە ڕوو: پانێڵە تەواوەکانی مانگی دەستکرد نزیکەی یەک میل پان و کێشیان دوو هەزار تۆنە.
باس لەوەش کراوە: دانانی پانێڵی خۆر لەسەر مانگی دەستکرد بەسەر ئەو کێشەیەدا زاڵ دەبێت کە ڕووبەڕووی پانێڵە خۆرەکان دەبێتەوە لەسەر زەوی، بەو پێیەی پانێڵە خۆرەکان لە بۆشایی ئاسماندا دەتوانن تیشکی خۆر لە شەودا و لە هەموو بارودۆخێکی کەشوهەوادا وەربگرن.
شایەنی باسە بیرۆکەی کۆکردنەوەی کارەبا لە پانێڵە خۆرەکان لە بۆشایی ئاسمان و ناردنەوەی بۆ سەر زەوی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە سەدەیەک لەمەوبەر، بەڵام تا ئێستا نەبووەتە واقیع، سەرەڕای بوونی کێبڕکێیەک لە نێوان ئەو وڵاتانەی کە لەسەر پرۆژەی هاوشێوە کاردەکەن، لەوانەش چین و ئەمریکا و ژاپۆن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە