پەیامی کورد... گەشتیارێکی ئیسپانی دوای ئهوهی سهردانی گۆڕی ژینا ئەمینی كرد، دهستگیركرا
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگهیاند، گەشتیارێکی خەڵکی ئیسپانیا بە ناوی سانتیاگۆ سانچێز، تەمەن 41 ساڵ دوای ئامادەبونی لە سەر گۆڕی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە "دهستگیركراوه".
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سانتیاگۆ سانچێز، "گهشتیاری ئیسپانی لە سێ هەفتەی ڕابردوەوە لەگەڵ وەرگێڕەکەی کە خەڵکی شاری بەندەری عەباسە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتی شاری سەقزەوە دەستبەسەرکراون".
سانتیاگۆ سانچێز لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرە
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندوه، "سانتیاگۆ سانچێز لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرە".
سانتیاگۆ سانچێز، کە ئەندامی پێشوی هێزی ئاسمانی ئیسپانیشە، ویستویەتی کە لە وڵاتەکەی خۆیەوە هەتا شوێنی بەڕێوەچونی مۆندیالی جیهانی لە قەتەر بەپێ ببڕێت، بەڵام دوای چونە ناو خاکی ئێران و ڕۆیشتنی بۆ سەر گۆڕی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە.
پێشتر وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندبو، کە "9 کەسی دەرەکی، کە زۆربەیان خەڵکی ئەوروپان بە تۆمەتی هەبونی پەیوەندی لەگەڵ خۆپیشاندەران دەستگیرکراون".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە