پەیامی کورد … هاتووچۆی هەولێر هاوڵاتییان لە داخستنی ڕێگایەكی سەرەكی ئاگادار دەكاتەوە
بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر هاوڵاتییان لە داخستنی رێگایەكەی سەرەكی ئاگادار دەكاتەوە و ڕاشیدەگەیەنێت،"هاتووچۆتان سنوردار بکەن ، لە حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت سەفەر نەکەن".
ئەمڕۆ یەكشەممە 16-1-2022 بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڵاویكردەوە،"سەرجەم شوفێران و هاوڵاتیانی بەڕێزمان ئاگادار دەکەینەوە کەوا بەهۆی دابارینی بەفرێکی زۆر،ڕێگای دەربەندی گۆمەسپان بۆ سەر چیای سەفین و کەپکی گەرۆتە دادەخرێت، لەبەر چڕی بەفرەکە لەسەر ڕێگا وە کەمبونەوەی مەودای بینینیش بۆ چەند مەترێک".
ئاماژە بەوەدراوە،"هاوڵاتیان و شوفێران لەکاتی ئێستا وەکو بەدیل دەتوانن ڕێگای( هەولێر شەقڵاوە هیران) بەکاربێنن،کە هاتووچۆ تیایدا ئاساییە".
هاتووچۆی هەولێر داوا لە هاوڵاتییان دەكات كەوا هاتووچۆیان سنوردار بکەن وە لە حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت سەفەر نەکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە