فەلەستین و ناوچەکە دوای گەردەلوولی ئەقسا وەک پێشتر نابێت

فەلەستین و ناوچەکە دوای گەردەلوولی ئەقسا وەک پێشتر نابێت
پەیامی کورد  ...  فەلەستین و ناوچەکە دوای گەردەلوولی ئەقسا وەک پێشتر نابێت

سەردار قائانی؛ فەرماندەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسداران لە پەیامێکدا بۆ فەرماندەی کەتیبەکانی ئەلقەسام جەختی لەوە کردەوە: فەلەستین و ناوچەکە دوای گەردەلولی ئەقسا وەک یەک نابن.
بە پێی ڕاپۆرتی گرووپێکی سیاسی ، سەردار ئیسماعیل قائانی ؛ فەرماندەی سپای قودسی سوپای پاسداران لە پەیامێکدا بۆ فەرماندەی کەتیبەکانی ئەلقەسام جەختی لەوە کردەوە:و ڕایگەیاند : "ئێوە داستانێکی گەورەتان بە ناوی گەردەلوولی ئەقسا درووست کرد، کە بە یارمەتی خودا و لە لایەن... موجاهیدینی کەتیبەکانی ئەلقەسام و موجاهیدینی بەرخۆدان لە غەززە وە گەیشتووەتە ئەنجام .

ئێوە بە ڕوونی لاوازی  ڕژێمی قۆرخکاری زایۆنیستی تان نیشان دا و بە شێوەیەکی کردەیی و چارەنووسساز نیشانتان دا کە ڕژیم لە تۆڕی جاڵجاڵۆکە لاوازترە.

فەلەستین و ناوچەکە دوای گەردەلوولی ئەقسا وەک پێشتر نابێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە