پەیامی کورد … ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی عێراق لەبارەی راگرتنی گه‌شته‌كانی كوه‌یت رونكردنه‌وه ده‌دات
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی عێراق ڕایگه‌یاند: هیچ ئاماژه و راسپارده‌یه‌كیان له‌لایه‌ن هێڵی ئاسمانی كوه‌یتیه‌وه به‌ده‌ست نه‌گیه‌شتوه بۆ را‌گرتن و هه‌ڵپه‌ساردنی گه‌شته‌كانیان بۆ عێراق.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی روونیدەكاتەوە: گه‌شته ئاسمانییه‌كانی كوه‌یت بۆ عێراق سنورداركراون و هه‌فتانه گه‌شتێك یاخود دو گه‌شت بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌جه‌ف ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌و وڵاته گه‌شتی فڕۆكه‌خانه‌كانی دیكه‌ی عێراقیان نییه به‌تایبه‌تیش بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی تا ئێستا هیچ ئاماژه و راسپارده‌یه‌كیان له هێڵی ئاسمانی كوه‌یته‌وه به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه بۆ را‌گرتن و هه‌ڵپه‌ساردنی گه‌شته‌كانی بۆ عێراق، تا ئێستا هیچ شتێك له‌باره‌ی راگرتنی گەشتەكانه‌وه نییه.
ئه‌مڕۆ به‌شێك له‌میدیاكان بڵاوكرایەە، هێڵی ئاسمانی کوەیت بڕیاریدا بەشێوەیەکی کاتی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق رابگرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە