PeyamaKurd - ترامپ : کۆماری ئیسلامی لە گەرووی هورموز پارە لە کەشتیەکان وەرناگرێت
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی واشینتۆنی ئاگادار کردۆتەوە کە بە پێچەوانەی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانەوە، هیچ باجێك، تێچووی بیمە یان پارەیەکی دیکە لەو کەشتیانەی بە گەرووی هورموزدا تێدەپەڕن وەرناگرێت.
ترامپ نووسیویەتی، ئەگەر پێچەوانەی ئەوە بسەلمێندرێت، دەست بەجێ دانووستانەکان دەوەستێندرێن. هەروەها جەختی لەوه کردەوه که ئەمریکا هیچ پارەیەکی به کۆماری ئیسلامی نەداوه و هیچ پارەیەكیش له لایەن واشینتۆن ەوه بۆ ئەوان ئازاد نەکراوه.
بە ووتەی ترامپ، بەشێک لە دارایی یەكانی کۆماری ئیسلامی کە هێشتا لە ژێر کۆنترۆڵی ئەمریکادایە، ڕەنگە بۆ کڕینی گەنمەشامی، گەنم، سۆیا و خۆراکی دیکە لە جووتیاران و ئاژەڵ دارانی ئەمریکی بەکاربهێندرێت؛ چوونکە بە ووتەی ئەو خەڵک لە ئێران بەپەلە پێویستیان بە خۆراک هەیە.