پەیامی کورد ... جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هەواڵی ناردنی بوودجەی هەرێم ڕادەگەێنێت
له هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان، د. به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق, باس له گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق ده‌كات، به‌شێك له‌و ته‌حه‌دا گه‌ورانه‌ی له‌به‌رده‌م عێراقن ده‌یانخاته ڕوو و پێی وایه ئه‌و گرفتانه چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، عێراق تووشی داڕووخانی گه‌وره دەبێت، له‌باره‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌كان و ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی باڵیۆزخانەی ئه‌مه‌ریكا له عێراقیش زانیاریی ورد ده‌خاته ڕوو.
KDP.info- گه‌وره‌ترینی ئه‌و ته‌حه‌دایانه چین ڕووبه‌ڕووی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بوونه‌ته‌وه؟ پێت وایه عێراق به‌ره‌و كوێ هه‌نگاو ده‌نێت؟
د. به‌شیر حه‌داد: ته‌حه‌دییه‌كان زۆرن، ئه‌وه‌ی زۆر گه‌وره‌یه پرسی ئه‌منییه، ده‌بێت حكوومه‌ت زاڵ بێت به‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌منیدا، چه‌كی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت نه‌هێڵێت، به‌تایبه‌ت به‌ده‌ست میلیشكانهوه، ده‌بێت چه‌ك به‌ته‌نیا به‌ده‌ست ده‌وڵه‌تەوە بێت، له‌م چه‌ند ڕۆژانه له ئه‌نجامی هه‌بوونی چه‌كی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت، چۆن هێرش ده‌كرێته سه‌ر باڵیۆزخانه‌كان و خه‌ڵك تیرۆر ده‌كرێت و خه‌ڵكانی ڕۆژنامه‌نووس و ئه‌وانه‌ی پێگه‌ی سیاسی‌یان هه‌یه ده‌كرێنه ئامانج، ئه‌مه گه‌وره‌ترین ته‌حه‌دا و ئاڵنگارییه له‌به‌رده‌م حكوومه‌ت تا موسه‌یته‌ر بێت له‌سه‌ری، ئه‌گه‌رنا ده‌بێته هۆی هه‌ڵگیرسانی شەڕی ئه‌هلی و تایفه‌گه‌ری، یان باڵیۆزخانه‌كانی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا بكشێنه‌وه، بێگومان باڵیۆزخانه‌ی دیكه‌ش ده‌كشێنه‌وه و داده‌خرێن، ئه‌وكاته عێراق ده‌كه‌وێته به‌رده‌م شاڵاوی تۆڵه‌ی ئه‌و وڵاته زلهێزانه و هه‌روه‌ها جووڵه‌ی داعش‌یش هه‌ندێك له ناوچه‌كانی عێراق ده‌ستی پێ كردووه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیی گه‌وره‌یه و یه‌كێك له ته‌حه‌دییه‌كان، ته‌حه‌دای ئابووری و داراییه، ئه‌م مانگه ئه‌گه‌ر تێبینی بكه‌ن به‌غدا دوا كه‌وتووه له دابینكردنی مووچه بۆ فه‌رمانبه‌رانی خۆی، ئه‌مه وا ده‌كات عێراق نه‌توانێت مووچه دابین بكات، ئه‌مه‌ش ته‌حه‌دای گه‌روه‌یه له‌به‌رده‌م حكوومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، جیا له‌وه ته‌حه‌دایه‌كی دیكه هه‌یه ئه‌ویش گه‌نجی بێكار و ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان ساڵانێكه چاوه‌ڕوانی دامه‌زراندن ده‌كه‌ن، دامه‌زراندنیان نییه، له‌م بارەیەوه ڕۆژانه خۆپێشاندان له شاری به‌غدا و شاره‌كانی دیكه هه‌یه و هه‌موو ڕۆژێك خه‌ڵك ده‌چێته به‌رده‌م دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت و خۆپێشاندان ده‌كه‌ن بۆ دامه‌زراندنی و ڕەخساندنی هه‌لی كار، ئه‌م خه‌ڵكه كاری ده‌وێت و بژێوی ژیانی ده‌وێت؛ ته‌حه‌دایه‌كی دیكه نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه له عێراق، له شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاست خزمه‌تگوزاری به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پاشه‌كشه‌ی كردووه و خزمه‌تگوزاری به ڕێژه‌یه‌كی زۆر زۆر كه‌م هه‌یه، ده‌نا له شه‌قامه‌كان و له پارێزگاكان خزمه‌تگوزاری وێرانه، له هه‌ندێك شوێن، ئاوی خواردنه‌وه نییه، جیا له‌وه‌ش، زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر حكوومه‌ت هەیە و ئه‌مه‌ش ڕۆژانه ده‌بینرێت و گه‌وره‌ترین گرفته.
KDP.info- ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه بزانین خۆپێشاندان له به‌غدا دووباره گۆڕانكاریی به‌سه‌ر هاتووه، ئه‌م جاره داوای گۆڕینی سیسته‌می سیاسی ده‌كه‌ن؟
د. بەشیر حەداد: خه‌ڵكانێكی ئازادیخواز ئه‌مڕۆ له گۆڕه‌پانی ته‌حریر له به‌غدا و له گۆڕه‌پانی حه‌بووبی له ناسرییه له به‌سره و له شاره‌كانی دیكه، له تشرینی یه‌كه‌می 2019ـەوە ئه‌مانه خۆپێشاندان ده‌كه‌ن بۆ گۆڕینی سیسته‌می سیاسی له عێراقدا بۆ ئه‌وه‌ی حزبه سیاسییه‌كان ده‌ست له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق بكێشنه‌وه و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بکرێت، ئه‌م ههڵبژانه پێشوه‌خته‌ش جارێ یاساكه‌ی ته‌واو نه‌كراوه، ڕێككه‌وتنی سیاسیی له‌سه‌ر نییه و گرنگه حزبه سیاسییه‌كان ڕێك بكه‌ون له‌سه‌ر بەڕێوەبردنی هه‌ڵبژاردن و یاسای هه‌ڵبژاردن. جیا له‌وه‌ش، ئه‌م حكوومه‌ته به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دا كه بكوژانی خۆپێشانددهران ئاشكرا بكات تا ئێستا ئه‌و بكوژانه نه ئاشكرا كراون، نه لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه، نه دادگایی كراون، له‌وانه بكوژی هیشام ئه‌لهاشمی و ڕۆژنامه‌نووسان و چالاكانی دیكه. چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین كه دیار بكرێن و سزا بدرێن، دیسانه‌وه ته‌حه‌دای فه‌ساد و ئه‌و گه‌نده‌ڵییه زۆره‌ی له داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا هه‌یه ئه‌مانه تهحهدیاتن له‌به‌رده‌م كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی مسته‌فا كازمی.
KDP.info- له‌ناو ئه‌و هه‌موو ته‌حه‌دیانه‌ی باست كرد، عێراق به‌ره‌و كوێ ده‌ورات؟ ڕه‌نگه خه‌ڵكێكی ساده ئه‌و پرسیاره بكات کە چاره‌نووسی ئه‌م وڵاته چی لێ دێت؟
د. بەشیر حەداد: عێراق به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی نادیار ده‌ڕوات، به‌داخه‌وه به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی نادیار ده‌ڕوات، ئه‌م حكوومه‌ته هه‌وڵ ده‌دات هه‌ندێك شت بكات، به‌ڵام توانای به‌سه‌ر هه‌موو شته‌كاندا ناشكێت، مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت بیكات بۆی بچێته سه‌ر، وه‌ك ده‌زانن زۆر به‌ڵێنیی دا به‌س جێبه‌جێی نه‌كردووه، بۆیه ئه‌م حكوومه‌ته تا ئێستا وه‌ك به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكاش له‌م ڕۆژانه گوتی ته‌نیا شۆیهكه و چالاكیی تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه، ده‌نا ئه‌م حكوومه‌ته به‌وه پێك نایه‌ت دوو كه‌سی لێره لابرد و دووكه‌سی گۆڕی و چه‌ند به‌رپرسێكی هێناوه و لای بردووه، نه‌خێر پرۆسه‌كه له‌وه گه‌وره‌تره، یه‌كه‌م شت كه خه‌ڵك متمانه‌ی به حكوومه‌ت هه‌بێت، ده‌بێت میلیشیاكان چه‌ك بكرێن، له‌دوایدا دادگاییكردنی سه‌رانی گه‌نده‌ڵی و سه‌رانی ئه‌وانه‌ی كه خه‌ڵك ده‌كوژن و تیرۆر ده‌كه‌ن و بكوژانی ڕۆژنامه‌نووسان و خۆپێشانده‌ران، ئه‌گه‌ر ئه‌م شته گه‌ورانه‌ی كرد ده‌زانین كه حكوومه‌تداریی پێ ده‌كرێت، یان نا به‌ڵام تا ئێستاش هیچ یه‌كێك له‌وانه‌ی پێ ناكرێت و له‌وانه‌یه بیه‌وێت بیكات به‌س بۆی ناچێته سه‌ر، بۆیه به قسه‌ی ناكرێت و حزبێكی وا گه‌وره‌ی نییه پشتیوانیی لێ بكات و داكۆكیی لێ بكات و فراكسیۆنی گهورەیشی نییه له په‌رله‌مان پشتیوانیی بكات، بۆیه پێویست به‌وه ده‌كات خه‌ڵكانی ئازادیخواز له‌ناو عێراقدا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ده‌ره‌وه‌ش پشتیوانیی لێ بكرێت، به‌ڵام به‌و دۆخه‌وه ناتوانێت سه‌ركه‌وتوو بێت.
KDP.info- له سه‌ره‌تاوه بۆچوونێك هه‌بوو کە ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتیی لە مسته‌فا كازمی ده‌كات، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه ئاوا بڕوات پشتیوانیی ئه‌مه‌ریكا له ده‌ست ده‌دات؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا پشتی له‌م حكوومه‌ته كرد چی ڕوو ده‌دات؟
د. بەشیر حەداد: به كورد و سوننه و شیعه‌وه پشتیوانی له كازمی كرا و پشتیوانیی ئه‌مه‌ریكاش هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه ئه‌مه‌ریكا بیچته عێراق و له‌جیاتی ئه‌و بڕیار بدات، ئه‌وان گوتیان تۆ بڕیار بده ئێمه‌ش پشتگیریت ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌م براده‌ره توانای بڕیاردانی نییه، توانای چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی نییه، بۆیه پشتیوانیی هه‌یه، به‌ڵام با بێین لهوبارەیەوه قسه‌ی زیاتر بكه‌ین؛ ئه‌و، یه‌كه‌م هه‌نگاوی چهكکردنی میلیشیاكان بوو، دواتر كه توانای بڕیاری نه‌بوو ئه‌وكاته پشتیوانیش ناكرێت.
KDP.info- له‌باره‌ی هێرشكردنث سه‌ر كونسووڵخانهكان له به‌غدا چی تازه هه‌یه؟ وه‌ك باس ده‌كرێت به‌رده‌وام نوێنه‌رایه‌تیی وڵاتان له عێراق ده‌كرێنه ئامانج و هیچ بڕیارێك هه‌یه ئه‌م نوێنه‌رایه‌تیانه بكشێنه‌وه بۆ هه‌ولێر؟
د. بەشیر حەداد: له‌دوای بڕیاری داخستنی کونسووڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا چه‌ند کونسووڵخانهیهكی دیكه‌ش وا دیراسه‌تی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه باڵیۆزخانه‌كانیان دابخه‌ن، وه‌ك کونسووڵخانه گه‌وره‌كان، جا دیار نییه دێنه هه‌ولێر، یان نا، به‌ڵام ئه‌وان بڕیاریان داوه نه‌مێنن، ئه‌مه‌ش زه‌ره‌رێكی گه‌وره به عێراق ده‌گه‌یه‌نێت و پێمان وایه ئه‌مه‌ریكا له‌جیاتی ئه‌و بڕیاره‌ی بدابایه، ده‌بووایه به‌ڵێنی خۆی ببردایه‌ته سه‌ر و پشتیوانیی حكوومه‌تی بكردبایه و ده‌بوو ده‌رفه‌تی به مسته‌فا كازمی بدایه و متمانه‌ی بۆ دروست بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م حكوومه‌ته هان بدات بۆ هه‌ندێك ڕێكار و ئیجرائات كه بیكات به‌رانبه‌ر به‌وه‌ی له یاسا ده‌رده‌چن، بۆیه كشانه‌وه‌یان مه‌ترسیی بۆ عێراق و ناوچه‌كه‌ش هه‌یه، ئه‌گه‌ر دۆخی عێراق ناسه‌قامگیر بێت، بارودۆخی ناوچه‌كه‌ش ناسه‌قامگیر ده‌بێت، عێراق ڕۆڵی گه‌وره‌ی هه‌یه له شوێنی جوگرافیی خۆی، کە ڕۆڵی سیاسیی عێراق له ناوچه‌كەدا ناسه‌قامگیر بێت، ناوچه‌كه‌ش ناسهقامیگر ده‌بێت.
KDP.info- ئه‌م باڵیۆزخانانه بڕیاری كشانه‌وه‌یان هه‌یه، یان ئاماده‌كردنه بۆ كشانه‌وه؟
د. بەشیر حەداد: بڕیار نه‌دراوه، به‌س ده‌ڵێن بڕیار ده‌ده‌ین، ڕه‌نگه ترساندن بێت، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه نه‌كه‌ن، ده‌كشێنه‌وه، داخستنه‌كه‌ش، ئه‌گه‌ر دابخرێت، بڕیار وایه كاتی بێت و بۆ ماوه‌ی 60 ڕۆژ، یان 90 ڕۆژ، به‌ڵام تا ئێستا بڕیار ته‌واو نه‌دراوه، بۆیه ده‌ڵێن دایده‌خه‌ین، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات به‌غدا به شێوه‌یه‌كی ده‌ستوبرد هه‌ندێك كار بكات و بڕیار بدات بۆ ئه‌وه‌ی په‌شیمان ببنه‌وه له بڕیاری خۆیان.
KDP.info- وه‌ك ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی دارایی، پرۆژه بودجه‌ی 2020ی عێراق له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كێشرایه‌وه، واباس ده‌كرێت به‌غدا ئاماده‌یه دووباره قه‌رز بكات بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی، به‌ڵام ڕه‌نگه وه‌ك پێویست قه‌رزی ده‌ست نه‌كه‌وێت، ئه‌م پرسانه چۆنن؟
د. بەشیر حەداد: پرۆژه بودجه‌ی 2020 له په‌رله‌مان تێ نه‌ده‌په‌ڕی، ئه‌گه‌ر ڕاش نهكێشرایهتهوه، چونكه ئه‌و پرۆژه‌یه پڕ بوو له قه‌رز، نزیكه‌ی 46 جۆره قه‌رزی تێدا بوو كه به‌غدا به‌رده‌وام بوو له قه‌رزه‌كان و، په‌رله‌مانیش ئاماده نه‌بوو ده‌نگ بدات به پرۆژه‌یه‌ك كه هه‌مووی قه‌رز بێت و مۆڵه‌تیش بداته‌وه به حكوومه‌ت دووباره قه‌رز بكاته‌وه، ئه‌وكاته ده‌وڵه‌ت نوقم ده‌بێت له قه‌رز، ئێمه وه‌ك په‌رله‌مان، كاتێك یاسای قه‌رزی ناوخۆ و ده‌ره‌كیمان بۆ حكوومه‌ت په‌سه‌ند كرد، داوامان كرد ئه‌مه وه‌ك هه‌لێك ته‌ماشا بكات و ده‌بێت حكوومه‌ت له ماوه‌ی 60 ڕۆژدا چاكسازیی ئابووری بكات بۆ ئه‌وه‌ی له چاكسازیی ئابووریدا بتوانێت، داهاتی خۆی زۆر بكات نه‌ك قه‌رز، دواتر حكوومه‌ت نه‌یتوانی له ماوه‌ی 60 ڕۆژدا ئه‌و چاكسازییه بكات، بۆیه په‌رله‌مانیش ئاماده نییه ده‌نگی له‌سه‌ر بدات و خۆیشیان ئه‌وه‌یان ده‌زانی، بۆیه ڕایان كێشایه‌وه تا قه‌رزه‌كه چاك بكه‌نه‌وه، یان گوتیان كه‌موكورتی چاك ده‌كه‌ین، به‌ڵام باوەڕ ناكه‌م ئه‌و كه‌موكورتییانه دووباره چاك بكرێته‌وه، ئه‌گه‌رنا ده‌مێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بودجه‌ی ساڵی 2021 بێت كه ئه‌ویش بڕیار بوو هی سێ ساڵ بێت (2021 و 2022 و 2023) چاوه‌ڕوانین حكوومه‌ت شتێك بكات ئه‌م قه‌رزانه سووك بێت و چاكسازیی ئابووری ته‌واو بكات و خه‌رجیی كه‌م بكات و داهات زۆر بكات.
KDP.info- ڕه‌نگه به‌م پێوه‌ره بێت پرۆژه‌بودجه‌ی 2020ی عێراق له په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌درێت؟
د. بەشیر حەداد: ڕاسته، ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بێت باوه‌ڕ ناكه‌م ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، چونكه هه‌مووی قه‌رز بوو و ئه‌م پرۆژه‌یه وا دانرابوو شوێنی قه‌رزه‌كان بگرێته‌وه و دووباره داوا بكات قه‌رز بكاته‌وه و ئێمه‌ش ده‌نگی بۆ بده‌ینه‌وه ئه‌وه‌ش نه‌ده‌كرا.
KDP.info- په‌یوه‌سته به گفتوگۆكانی هه‌ولێر و به‌غدا گهیشوتونهته چی؟
د. بەشیر حەداد: گفتوگۆكان به‌رده‌وامن و هه‌نگاوی باش نراوه و له‌لایه‌نی سیاسییه‌وه شتی باش كراوه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی عێراق تێیدا تێ دهپەڕێت ناتوانرێت ڕێككه‌وتن بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ڕێككه‌وتنه‌كه‌ش له قۆناغی كۆتاییدایه، به‌س ئه‌وه ماوه واژۆی له‌سه‌ر بكرێت و بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ده‌نا لێکگه‌یشتنی باش هه‌بووه و قه‌ناعه‌تی باش لای هه‌ردوولا دروست بووه کە ده‌بێت ئه‌و ڕێككه‌وتنه بكرێت، عێراقیش بڕوای به‌وه هه‌یه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌رێم پێك نه‌یات گرفتی زیاتر ده‌بێت، ئه‌ویش نایه‌وێت گرفته‌كانی زیاتر بێت و مه‌به‌ستیه‌تی له‌گه‌ڵ كوردستان پێك بێت.
KDP.info- بۆ ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی ماوه‌ته‌وه بۆ كۆتاییی ئه‌مساڵ حكوومه‌تی عێراق ده‌توانێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدات؟
د. بەشیر حەداد: ئێستا خه‌ریكه سه‌نه‌ده‌كان ده‌رده‌هێنێت و ئه‌و سه‌نه‌دانه ده‌فرۆشێت لە بانکه ناوخۆییه‌كانی ''ڕافیده‌ین'' و "ڕه‌شید" و به‌و سه‌نه‌دانه ده‌توانێت هه‌ندێك پاره دابین بكات بۆ مووچه، ئه‌مه‌ش شێوه‌یه‌كه له قهرزە، به‌ڵام سه‌نه‌ده دهیفرۆشێت و دواتر پاره‌كان ده‌داته‌وه، ئه‌و سه‌نه‌دانه خه‌ریكه ده‌فرۆشرێت و كاتێك مووچه‌ش درا ئه‌و پاره‌یەی كوردستانیش دێت كه 320 ملیار دیناره.
KDP.info- مسته‌فا كازمی خۆی باوه‌ری به‌و دۆخه‌ی عێراق هه‌یه؟
د. بەشیر حەداد: نه‌خێر، بێگومان باوه‌ڕی به‌و دۆخه نییه، كازمی هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه گۆڕانكاری بكات، كاتێك هات بۆ ئه‌وه هات گۆڕانكاریی ڕیشه‌یی بكات و به‌ڵێنی گۆڕانكاریی ڕیشه‌یی دا، كاری بۆ ده‌كات، به‌ڵام تا ئێستا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی پێ كراوه، حكوومه‌ت به‌بێ هاوكاریی لایه‌نه سیاسییه‌كان ناتوانێت هیچ بكات، لێره‌وه داواكارم لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ئه‌وانه‌ی مه‌به‌ستییانه عێراق له‌و تهنگژەیە ده‌ربچێت، ده‌بێت هاوكار بن ئه‌گه‌ر تێك بچێت له هه‌مووتان تێك ده‌چێت، به شیعه و سوننه و كورده‌وه، بۆیه ده‌بێت هاوكاری ئه‌و حكوومه‌ته بن بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م حكوومه‌ته بتوانێت له‌سه‌ر پێی خۆی ڕاوه‌ستێت و بتوانێت به‌ره‌وڕووی گه‌نده‌ڵی ببێته‌وه و بتوانێت چاكسازی ئه‌نجام بدات كه به‌ڵێنی داوه و لێژنه‌یه‌ك دروست بكات و چاودێریی بكات بۆ پاراستنی باڵیۆزخانه‌كان تا له عێراق بمێننه‌وه، پێویسته هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان هاوكاری حكوومه‌ت بن، چونكه ئه‌م كازمییه حزبی نییه و فراكسیۆنی نییه و به به‌ڵێنی لایه‌نه‌كان هاتووه، ئێستاش پێكهاته‌كان ده‌بێت به هه‌موو توانایانه‌وه پشتیوانیی ئه‌و حكوومه‌ته بكه‌ن و ئه‌و وڵاتانه‌یشی به‌ڵێنی هاوكاریی عێراقیان داوه دەبێت ئه‌وانیش پشتیوان بن.
KDP.info- بۆچی میلیشكان به‌رده‌وام بوونه‌ته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م حكوومه‌ت؟ ئه‌مانه ئه‌جێندای ده‌ره‌كی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، یان ئامانج چییه له‌م كاته‌دا باڵیۆزخانه و نوێنه‌رانی وڵاتان له عێراق ده‌كه‌نه ئامانج؟
د. بەشیر حەداد: ئه‌م میلیشیایانه مادام هه‌ڵده‌كه‌وتنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌كان و خۆپێشاندەران، بێگومان ئه‌مانه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تن، ئه‌مانه یاسایی نین و ده‌بێت حكوومه‌ت چاره‌سه‌ری ئه‌مانه بكات، ئه‌گه‌ر نه‌یكرد دوور نییه لایه‌نی دیكه و ئه‌مه‌ریكا دووباره نه‌یان كاته‌وه ئامانج و نه‌بێته‌وه شەڕی ئه‌هلی، بۆ مه‌سه‌له‌ی كودەتاش باوه‌ڕ ناكه‌م كوده‌تا بكرێت، چونكه كوده‌تا هێزی سه‌ربازی ده‌یكات كه سه‌ركرده‌یه‌كی ته‌واوی هه‌بێت، ئێستاش هیچ هێزێكی یه‌كگرتووی سه‌ربازی له عێراقدا نییه، سوپای عێراق به‌شێكی له‌ژێر كۆنترۆڵی حكوومه‌ته و به‌شێكی له‌ژێر کۆنترۆڵی لایه‌نی دیكه‌یه، بۆیه هێزی چه‌كدار له عێراق ئه‌و یهكگرتووییەیان نییه شتی وا بكه‌ن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە