پەیامی کورد ... مەسرور بارزانی: ده‌بێت ئه‌م سته‌مه راست بكرێته‌وه كه لێمان كرا
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له نوێترین هه‌ڵوێستیدا به‌رامبه‌ر بڕینی پشكی هه‌رێم له یاسای قه‌رزی حكومه‌تی عیراق، رایگه‌یاند كه پشكی هه‌رێم پاداشت نییه، به‌ڵكو مافی كورد خۆیه‌تی و بڕینی پشكی هه‌رێم به پێشهاتێكی مه‌ترسیدار ناوده‌بات.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر له‌سه‌ر بێ به‌شكردنی كورد له یاسای قه‌رز رایگه‌یاندوه كه " پشکی کوردستان لە بودجەی حکومەتی فیدراڵی پاداشت نییە، بەڵکو مافێکی خۆمانە".
سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌وه‌ی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه كه پێشتر باسیان له‌وه كردوه پێویسته پەیوەندیی ھەولێر و بەغدا لە سەر بنەمای دان پێدانان بە ماف و ئەرکی ھەر لایەک بێت بە پێی دەستور.
له به‌شێكی دیكه‌ی نوسینه‌كه‌ی، مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت "ئەو پێشھاتە مەترسیدارە پێویستە بە زووترین کات ڕاست بکرێتەوە. ھێشتاش دەرفەت ماوە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو ستەمەی ئەنجام درا".
بەرەبەیانی پێنجشەممەی رابردوو ١٢ی تشرینی دووەمد ٢٠٢٠ پەرلەمانی عێراق بەبێ رەزامەندیی کورد، پرۆژەیاسای قەرزی بۆ کورتهێنانی بودجە پەسه‌ندکرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە