پەیامی کورد... تەندروستی فەلەستین: لەسەرەتای جەنگەوە تا ئێستا ٢٧ ھەزار و ٢٣٨ کەس گیانیان لەدەستداوە
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، سوپای ئیسرائیل، ١٢ کۆمەڵکوژی دژ بە فەڵەستینییەکانی لە کەرتی غەززە ئەنجامداوە و لە ئاکامدا، ١٠٧ کەس کوژراون و ١٦٥ی دیکەش برینداربوون.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانییانی ھێرشەکانی ئێسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، بەرزبووەتەوە بۆ ٢٧ ھەزار و ٢٣٨ کوژراو و ٦٦ ھەزار و ٤٥٢ بریندار.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، سوپای ئیسرائیل، ١٢ کۆمەڵکوژری دژبە فەڵەستییەکان لە کەرتی غەززە ئەنجامداوە و بەهۆیەوە ١٠٧ کەس کوژراون و ١٦٥ی دیکەش برینداربوون.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٢٧ ھەزار و ٢٣٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە ٦٦ ھەزار و ٤٥٢ کەس.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە