پەیامی کورد... داوا لە هاووڵاتییانی ئۆکراینی دەکرێت ڕووسیا جێ بهێڵن
وەزارەتی دەرەوەی ئۆکراینا ڕایگەیاند، هاووڵاتییانی ئۆکراینا هەتا بۆیان دەکرێت خۆیان لە گەشتکردن بۆ ڕووسیا بە دوور بگرن و ئەو هاووڵاتییانەش لەوێ نیشتەجێن، بەپەلە بگەڕێنەوە ئۆکراینا.
وەزارەتی دەرەوەی ئۆکراینا لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاماژەی بەوە داوە: "بەهۆی زیادبوونی هێرشەکانی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراینا" ڕەنگە خزمەتگوزاری و هاوکارییەکانی کونسوڵخانەی وڵاتەکەیان لە ڕووسیا بەرتەسک بکرێتەوە."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە: " هاووڵاتییانی ئۆکراینا هەتا بۆیان دەکرێت خۆیان لە گەشتکردن بۆ ڕووسیا بە دوور بگرن و ئەو هاووڵاتییانەش لەوێ نیشتەجێن، بەپەلە بگەڕێنەوە ئۆکراینا.
پێرێ دووشەممە، سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پووتین دوو بڕیار نامەی لەبارەی ناسینی بەناو کۆماری دۆنێتسک و بەناو کۆماری لوهانسک واژۆ کردبوو. هەروەها پەرلەمانی ڕووسیا، بڕیاری سەرۆکی ڕووسیای لەبارەی بەکارهێنانی هێز لە دەرەوەی خاکی ڕووسیا پەسەند کرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە