حەسەنكێف ... شەڕ و پێكدادان لە نێوان گەریلاكانی پەكەكە و سوپای توركیا ڕوویدا

حەسەنكێف ... شەڕ و پێكدادان لە نێوان گەریلاكانی پەكەكە و سوپای توركیا ڕوویدا

لە ناوچەی حەسەنكێف-ی پارێزگای باتمان لە باكووری كوردستان شەڕ و پێكدادان لە نێوان گەریلاكانی پەكەكە و سوپای توركیا روویدا، سەربازێكی توركیا كوژراو دووانی دیكەش برینداربوون.

والی باتمان لە ڕاگەیندراوێكدا ڕایگەیاند : دوێنێ هەینی سوپای توركیا لە ئۆپراسیۆنێكی سەربازی ، لە گوندی كەلەكچی لە ناوچەی حەسەنكێف ئەنجامداوە، شەڕ و پێكدادان لە نێوان گەریلاكانی پەكەكە و سوپای توركیا ڕویداوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەو شەڕەدا سەربازێك كوژراوە و دوو سەربازی دیكەش برینداربوون و ئۆپراسیۆن لە ناوچەکە هێشتا بەردەوامی هەیە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە