بەپەلە ...  ئاوی ماڵان لە هەولێر ڕادەگیرێت

بەپەلە     ...     ئاوی ماڵان لە هەولێر ڕادەگیرێت

پەیامی کورد    ...    ئاوی ماڵان لە هەولێر ڕادەگیرێت

بەڕێوبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند : راگرتنی ئاوی هەولێر تەنها نیوەی هەولێر دەگرێتەوە، هۆكارەكەش ئەوەیە كە ئاوی ئیفراز قوڕاوی بووە بۆ ئەوەی خاوێن ببێتەوە و دواتر جارێكی دیكە دەست پێدەكاتەوە، كە تەنها بۆ ٢٤ کاتژمێرە و بەردانەوەی ئاو ئاسایی دەبێتەوە.

مەسعوود محەمەد، رایگەیاند: "شەوی ڕابردوو بڕیارمان دا لە کاتژمێر ١٢ی شەوەوە هاتنی ئاوی نیوەی هەولێر رابگیرێت، چوونكە بە هۆی هەڵسانی زێوە ئاوی ئیفراز قوڕاوی بووە و نابێت ئەو ئاوە بۆ خەڵك بەردەینەوە، بۆیە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر تەسفیە دەكرێت و دواتریش بەری دەدەینەوە".

بەڕێوبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان گوتیشی: "گرتنەوەی ئاو تا ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢ی شەو بەردەوام دەبێت و دواتر بەردانەوەی ئاو ئاسایی دەبێتەوە، بۆیە گرتنەوەی ئاو كاتییە و زۆر درێژە ناكێشێت و لە بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستانە، بۆ ئەوەی ئاوی خاوێنیان بۆ بچێت".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە