حكومه‌تى توركيا، وه‌ڵامى لێدوانه‌كانى سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا، ئيمانوێڵ ماكرۆنى دايه‌وه.
ئيبراهيم كالن، گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا، ڕايگه‌ياند، "ئه‌نقه‌ره لێدوانى ماكرۆن بۆ جێگيركردنى هێزى فه‌ڕه‌نسى له منبج ڕه‌تده‌كاته‌وه".
گوتيشى: "هه‌وڵه‌كانى ماكرۆن بۆ نێوه‌ندگيرى له نێوان هه‌سه‌ده و توركيا ڕهتدهكهينهوه".
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئانادۆڵى توركيا بڵاويكردووه‌ته‌وه، كالن، ئه‌وه‌شى گوتووه: "پێويسته ئه‌و وڵاتانه‌ى وه‌ك دۆست له لايه‌ن توركياوه په‌سند كراوون، ڕوانگه‌ى خۆيان بۆ تيرۆر بگۆڕن".
ئه‌م قسانه‌ى سه‌رۆكايه‌تى توركيا، دواى ئه‌وه دێت، كه سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا ئيمانوێل ماكرۆن ڕايگه‌ياند، سوپاى وڵاته‌كه‌ى ڕه‌وانه‌ى منبج ده‌كات.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى (فرانس پرێس)، بڵاويكرده‌وه، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا دوێنێ پێنجشه‌ممه پێشوازيكردووه له شاندێكى نوێنه‌رانى كورد و عه‌ره‌ب.
كۆشكى ئيليزێ له‌و باره‌يه‌وه، رايگه‌ياند، ماكرۆن پێشنيازى نێوه‌ندگيرى نێوان توركيا و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده)ى كردووه.
هه‌ر به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ى سه‌رۆكايه‌تى فه‌ره‌نسا، ماكرۆن، پشتيوانى وڵاته‌كه‌ى بۆ سه‌قامگيرى له باكوورى سووريا دووپاتكردووه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى فه‌ره‌نسا دواى ئه‌وه دێت، كه سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى له 18ى ئازار/ مارسى 2018، دواى 58 رۆژ له به‌رگرى هێزه كوردييه‌كان، توانيان شارى عه‌فرين داگيربكه‌ن و به‌و هۆيه‌وه هه‌زاران هاووڵاتى ده‌ربه‌ده‌ر بوون و شاره‌كه‌ش رووبه‌ڕووى شه‌پۆلێكى تاڵانكارى و وێرانكردن بوويه‌وه.
هاوكات، شه‌وى رابردوو، دۆناڵد تره‌مپ، له وتارێكدا رايگه‌ياند، له سووريا ده‌كشێينه‌وه و با وڵاته‌كانى ديكه چاره‌سه‌رى كێشه‌ى سووريا بكه‌ن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە