کەمال کەرکووکی : کوردستان خاوەن سەروەرییە و دەوڵەت بوونی زۆر نزیکە

کەمال کەرکووکی : کوردستان خاوەن سەروەرییە و دەوڵەت بوونی زۆر نزیکە

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان،  فەرماندەی یەکێک لە میحوەرەکانی پێشمەرگەیە ڕایدەگەینێت، كە حزبەكەی لە مافی چارەنووس پاشەكشەی نەكردووە و دەشڵێت: “دروستكردنی دەوڵەتی كوردستانە نزیكە”.
كەمال كەركوكی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی لە كاتی بانگەشەی حزبەكەی بۆ هەڵبژاردن ڕایگەیاند، “پارتی هیچ ڕۆژێك لە ڕۆژان لە هەوڵدانی بۆ ئەوەی گەلی كوردستان خاوەن سەروەری بێت نەكشاوەتەوە و هەر دەبێت لە داهاتوو خاوەن دەوڵەت بین”.
ڕاشیگەیاند، ڕۆژی سەربەخۆیی نزیكە و دوورنییە، بۆیە ئەو ڕۆژە هەر دێت و هەمووان پێی دڵخۆش دەبن.
لە 25ی ئەیلولی ساڵی ڕابردوو ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆی هەرێمی كوردستان لە شارەكانی هەرێم و ناوچە جێناكۆكەكان ئەنجام درا و زیاتر لە 93% بە (بەڵێ‌) دەنگی بەدەستهێنا و بەوهۆیەشەوە عێراق و وولاتانی دراوسێ‌ گەمارۆی ئابووری و سیاسی-یان خستە سەر هەرێم و دەروازە سنووریەكان و گەشتە ئاسمانییەكان داخران و سوپا و حەشدی شەعبی هێرشیان كردە سەر ناوچە جێناكۆكەكان و دوای كشانەوەی پێشمەرگە كۆنتڕۆڵیان كردن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە