ئەبووبەکر بەغدادی تووشی شێرپەنجەی سی بووە و لە دۆخێکی مەترسیدارە
بە گوێرەی ڕاپۆرتێک ، لە ئاژانسی هەواڵی عێراق " واع " کە نووسیویەتی : ئەبووبەکر بەغدادی ڕابەری گرووپی تێرۆریستی داعش بە نەخۆشی شیرپەنجەی سی تووش بووە .
بە ووتەی ئەم سەرچاوەیە ، بەغدادی لە بەر تووش بوون بەم نەخۆشییە زۆر ئازار دەکێشێت و لە دۆخێکی مەترسیداری هەیە .
ڕێکخراوی تێرۆریستی داعش بۆ ڕاگەیاندنی ڕێبەرێکی نوێ خەریکی داڕشتنی بەرنامەی نوێن چوونکە بەغدادی چیتر توانای کارکردنی نەماوە .
بە پێی ئەم نووسراوە لەم ئاژانسە هەواڵییەوە ، بە پێچەوانەی ئەوەی بیر دەکەنەوە ، ڕاگەیاندنی مردنی بەغدادی دەبێتە هۆی زیاتر بوونی ڕۆحییەی تێرۆریستاکان و هۆیەکەشی تووشبوونیەتی بە نەخۆشی شێرپەنجەی سی .
جێگای ئاماژەیە ، ئەبووبەکر بەغدادی لە کاسێتێکی دەنگی دوای وون بوون و دابڕانی زیاتر لە ساڵێك لە گرووپی داعش داوای بەردەوام بوونیانی کردبوو لە کار و چالاکییەکانیان . ئەو هەروەها هەڕەشەی هێرشی تێرۆریستی بۆ سەر ووڵاتانی جیهان کرد .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە