ڕاپۆرتی پزیشكی دادوەری باس لە ١٠ خاڵی ئەشکەنجەی ئەمین عیسا دەکات

ڕاپۆرتی پزیشكی دادوەری باس لە ١٠ خاڵی ئەشکەنجەی ئەمین عیسا دەکات

پەیامی کورد … ڕاپۆرتی پزیشكی دادوەری باس لە ١٠ خاڵی ئەشکەنجەی ئەمین عیسا دەکات

 

لاوێکی کورد بە ناوی ئەمین عیسا کە ٢٧ ڕۆژ بەر لەئێستا لەلایەن هێزەکانی ئاسایسی پەیەدە ڕفێندرابوو ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی حوزەیرانی لە کاتێکدا کە بە سەختی لەلایەن ئەو هێزانەوە ئەشکەنجە کرابوو گیانی لە دەست دا.

ئەمین عیسا خەڵکی گوندی بێریکی سەر بە شاری دەرباسیەیە و ٢٧ ڕۆژ بەر لەئێستا لەلایەن چەکدارانی پەیەدە ڕفێندرابوو.

 

دوای ئەوەی کە ڕۆژی ڕابردوو ئەمین عیسا کە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی بەندیخانەی شاری حەسەکە گیانی لە دەست دا ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەری دەریخستووە کە ئەو گەنجە بە شێوەیەکی هۆڤانە ئەشکەنجە کراوە.

لەو ڕاپۆرتەدا لە ١٠ خاڵدا باسی ئەشکەنجەی ئەمین عیسا کراوە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

 

١_ شکاندنی دەم و چاو

٢_ شکاندنی ددانەکان

٣_ لێدان لە چۆک و لاقەکانی

٤_  لێدان لە پشتی سەری

٥_ سووتاندنی سەری و پشتی

٦_ ئاسەوای لێدانی توند لە سەر مێشکی هەیە

٧_ ئاسەواری لێدان بە شەفەریە لە سەر لای چەپی ڕوومەتی هەیە

٨_ سووتاندنی دەستەکانی

٩_ لێدان لە سکی

١٠_ بەکارهێنانی شۆکی ئەلەکتریکی لە سەر پشت و ئەندامی نێرینەی 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە