پەیامی کورد ... نەمایشی مووشەکی و دەریایی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس و گەرووی هۆرمۆز دەستی پێکرد
پەیوەندییە گشتییەکان هەموو سوپای پاسداران لە دەستپێکی قۆناغی کۆتایی نەمایشی گەورە و هاوبەشی سوپا لە ناوچەی گشتی کەنداوی فارس و گەرووی هۆرمۆز هەواڵیدا .
سوپای پاسداران لە ڕاگەیندراوێکدا ڕایگەیاند : قۆناغی کۆتایی نەیامیشی گەورە و هاوبەش بە بەشداری هیزی دەریایی و هێزی هەوافەزای سوپای پاسداران بە ڕەمزی " یا عەلی بن ابی طالب " لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە لە ناوچەی گشتی پارێزگای هۆرمۆزگان ، ڕۆژئاوای گەرووی هۆرمۆز و کەنداوی فارس تا قووڵایی وولات ، لە بوارگەلی زەوین ، ئاسمان ، هەوان ، دەریاو بۆشایی دا دەستی پێکرد .
لە قۆناغی کۆتایی ئەم نەمایشەدا یەکەگەلی مووشەکی ، مەلەوانی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێزی دەریایی سوپا و یەکەکانی مووشەکی ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ڕاداری هەوا فەزا ی سوپا بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن و سێناریۆگەلی نەمایشی خەریک دەبێت
لەم نەمایەشە سەربازییە دا بۆ یەکەمین جار ئۆپراسیۆنی رەسەدی ناوچەی نەمایش بە کەڵک وەرگرتن لە وێنەگەلی نێردراو لە سەتەلایتی نوورەوە ئەنجام دەدرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە