کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو

کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو

پەیامی کورد... کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو

ڕۆژی شەممە٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٢ کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە ناوی عەتا حەسەنزادە تەمووغە تەمەن ٣٥ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە چووەتە سەر مین و لاقی بە سەختی بریندار بووە و بنەماڵەکەی توانایی دابین کردنی ئەو بڕە پارەیان نییە کە بۆ نەشتەرگەری داوایان کردووە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، عەتا حەسەنزادە تەمۆغە لە نەخۆشخانەی شەهریاری شاری تەورێز خەوێندراوە و پزیشکەکان بۆ نەشتەرگەریی لاقی ناوبراو داوای بڕی ٣٠٠ ملیۆن تمەنیان کردووە و بنەماڵەکەی توانایی دابینکردنی ئەم بڕە پارەیەیان نییە و داوایان لە خەڵک کردووە کە هاوکارییان بکەن.

شایان باسە عەتا حەسەنزادە تەمۆغە تەمەن ٣٥ ساڵ ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵە کەم تەمەنە.

عەتا حەسەنزادە تەمۆغە پێشتر لە کانزایەک کاری کردووە و بە هۆی ئەوەی چەند مانگە پارەیان پێ نەداوە بۆ بژێوی ژیان بۆ یەکەم جار چووتە کۆڵبەری و دوای تەقەی هێزە چەکدارەکانی سەر سنوور لە کاروانی کۆڵبەران بە هۆی نەشارەزابوونی لە جوگرافیای ناوچەکە چووەتە ناو کێڵگەیەکی مین.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە