پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ هەینی ٠٩ی ١٠ی ٢٠٢٠ دوای ئەوەی رێکخراوی ئۆپێک رایگەیاند، کاتی خراپی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا کۆتایی هاتووە، هاوکات بەهۆی بڵاوبونەوەی باشبوونی باری تەندرووستی سەرۆکی ئەمریکا نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا بۆ سەرو ٤٣ دۆلار بەرزبوەوە.
بهگوێرهی بۆرسەی جیهانی، نهوتی رۆژئاوای تەكساسی ئهمریكی بەڕێژەی لەسەدا دوو بەهاکەی بەرزبوەوە و لەدوایین مامەڵەدا بە ٤٠.٩٩ دۆلار فرۆشرا.
هاوکات نرخی نەوتی خاوی برێت بەڕێژەی ٣٥.% بەرزبوەوە و نرخی یەک بەرمیل بە ٤٣.١١ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
موحهمهد باركیندۆ، سكرتێری گشتی رێكخراوی ههناردهكاری نهوت (ئۆپێك) له لێدوانێكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند، بههۆی بڵاوبوونهوهی ڤیرووسی كۆرۆنا و لێكهوتهكانی، نرخی نهوت له ماوهكانی رابردوودا دابهزینی بهرچاوی بهخۆیهوه بینی، بهڵام لهئێستادا ئهو دۆخه تێپهڕیوه و كاتی خراپی نهوت له بازاڕهكان كۆتاییهاتوه، ئەوەش جۆرێک لەدڵنیایی لەبازاڕەکانی جیهاندا درووستکرد و بەهۆیەوە نرخی نەوت بەرزبوەوە.
هاوکات، بەگوێرەی زانیارییەکانی بۆرسە، باشتربوونی دۆخی تەندرووستی سەرۆکی ئەمریکا کاریگەری لەسەر بازاڕەکانی نەوت هەبوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە