پەیامی کورد ... ئیسرائیل گۆڕین و داڕێشتنی نەخشەی " کەرانەی باختەری " لە چوارچێوەی " مامەڵەی سەدە " دەست پێکرد .
ئیسرائیل گۆڕین و داڕێشتنی نەخشەی " کەرانەی باختەری " لە چوارچێوەی " مامەڵەی سەدە " کە پێشنیارکراوی ئەمریکایە بۆ ئەوەی کە ببێتە بەشێک لەو ووڵاتە دەست پێکرد
بە پێی ڕاپۆرتێک لە The Jerusalem بە ووتەی بێنیامین ناتانیاهوو ، ئیسرائیل نەخشەبەرداری خۆی لەو سەرزەوینانەی کە بەناوبانگە بە " کەرانەی باختەری " دەست پێکردووە کە بە پێی بەرنامەی ئاشتی پێشنیارکراوی دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا ، بەشێک لەم ووڵاتە دەبن .
ناتانیاهوو هەروەها لە تەشکیل کردنی کۆمیتەیەکی تایبەت بە ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ ئامادەکردنی نەخشە هەواڵیدا .
ئەو هەروەها ئاماژەی کردووە : پسپۆڕان لە میانەی پێشەو چوونی کارەکەن ، هەروەها ئەمە ٨٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە . ئێمە لە ساڵی ١٩٦٧ ەوە چاوەڕێ ئەمەین .
لە ٥ی فێبریوەری ڕابەری ئێران عەلی خامنەیی جیهادی لە دژی " مامەڵەی سەدە ی ئەمریکا " ی ڕاگەیاند کە فەلەستینییەکان دەبێ شەڕ لە دژی ئیسرائیل دەست پێبکەن تاکوو دەرگیری لە نێوان ووڵاتان چارەسەر بکرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە