5 ئازار 2026
سۆرانی
تورکی
کوردی
Aborî
Çand_û_Hûner
Cîhan
Hevpeyvîn
Kurdistan
Magazîn
Tendrûstî
Werzis
نووسەران
ڤیدیۆ
گەلەری وێنە
Kurdistan
وەرزی قەدەخەی راوە ماسی لە هەرێمی کوردستان راگەیەندرا
28 فبراير 2024, 18:53
PeyamaKurd
بۆ پاراستنی سامانی ماسی لە هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتەرنەری نووسراوێکی گشتاندووە و پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستانی لە بڕیاری وەرزی قەدەخەی راوی ماسی ئاگادارکردووەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 28_ی شوبات_ی 2024 بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتەرنەری لە نووسراوێكدا كەبە ژمارەی 569 دەرچووە و بڕیاریداوە لە (5/3/2024 تاوەکوو 15/6/2024) لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، جگە بەنداوی مووسڵ وەرزی قەدەخەی راوکردنی ماسییە، بەڵام لە 16/6/2024 بڕیارەکە کۆتایی دێت و راوکردن ئاسایی دەبێتەوە.
هەروەها لە (1/4/2024 تاوەکوو 1/7/2024) راوکردنی ماسی لە بەنداوی مووسڵ قەدەخە دەبێت و لە (2/7/2024) راوکردن ئاسایی دەبێتەوە.
ئاماژە بەوەش داوە، لە هەموو کاتەکانی ساڵدا راوکردنی ماسی بە کارەبا، ماددە ژەهراوییەکان، تەقەمەنییەکان و تۆڕی کون ورد قەدەخەیە، بۆیە بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتەرنەری تەواوی هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، کە پابەندی بڕیارەکان بن و لەم ماوانەی دیاریکراون، کە بە وەرزی قەدەخەی راوکردن ناوبراوە سەرپێچی نەکەن.
ئەو ماوانەی بۆ قەدەغەی راوی ماسی دیاریکراوە، بە ماوەی دانانی گەرای ماسیی و ماوەی زیادبوونی سامانی ماسی هەژمار دەکرێت، بۆیە راوکردن تێیدا قەدەخەکراوە.
لێدوانەکان (0)
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە
ناردن
هەواڵە گرنگەکان
Kurdistan
نێچیرڤان بارزانى و وهزیرى دهوڵهتى ئاڵمانیا بۆ كاروبارى دهرهوه کۆبوونهوه
Cîhan
سوودانی و پاشای بەحرەین پەیوەندییەکی تەلەفوونیان ئەنجامدا
Cîhan
سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا : ئێستا کاتی ئازادی ئێران ە
Kurdistan
سەرۆک مەسعوود بارزانی و ئەحمەد شەرع تاوتوێی دۆخی ئەمنی و گرژییەکانی ناوچەکەیان کرد
Cîhan
کووەیت : چەندین فڕۆکەی جەنگی ئەمریکا کەوتوونەتە خوارەوە
هەواڵە پەیوەندیدارەکان
11 يونيو 2024
هیچ حاڵەتێکی پەتای (کۆلێرا) لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە
02 مارس 2024
مانگی ڕابردوو شەش بوومەلەرزە لەهەرێمی کوردستان تۆمارکراوە
18 نوفمبر 2025
هەنگاوە دیپلۆماسی و ئابوورییەکان لە پێش لێدوانە چاوەڕوانکراوەکانی سەرۆک عەون
24 نوفمبر 2023
نرخی دراوەکان لە بازاڕی لە هەرێمی کوردستان
19 أكتوبر 2022
ووتەبێژی کۆشکی سپی : درگاکانی دیپلۆماسی لە سەر ئێران کراوەیە
ABORÎ
ÇAND_Û_HÛNER
CÎHAN
HEVPEYVÎN
KURDISTAN
MAGAZÎN
TENDRÛSTÎ
WERZIS
نووسەران
ڤیدیۆ
گەلەری وێنە
×
Popup Reklam Alanı
ئێمە کوکی بەکاردەهێنین بۆ باشترکردنی ئەزموونت. بە بەکارهێنانی ماڵپەڕەکەمان، تۆ ڕازی دەبیت بە سیاسەتی تایبەتمەندی.
زیاتر
قبوڵکردن
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە