وەزارەتی كشتوكاڵ لە بارەی بەرهەمی مریشكی ناوخۆ بڕیارێك دەردەكات

وەزارەتی كشتوكاڵ لە بارەی بەرهەمی مریشكی ناوخۆ بڕیارێك دەردەكات

پەیامی کورد … وەزارەتی كشتوكاڵ لە بارەی بەرهەمی مریشكی ناوخۆ بڕیارێك دەردەكات

 

وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پێویستە لەمەودوا  بەرهەمی مریشك، پارچەكانی فرێش و بەستوی ناوخۆ ستیكەر و باركۆدی پەسندكراوی وەزارەتی لێ بدرێت.

 

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی هەرێمی كوردستان لەنوسراوێكدا كە ئاڕاستەی سەرجەم سەربڕخانەكان كراوە، رایگەیاندووە: پێویستە تا ٢١ی ئەم مانگە سەربڕخانەكانی پەلەوەری بەمەبەستی خستنە بازاڕی بەرهەمی (مریشك، پارچەكانی فرێش و بەستو)، باركۆد و ستیكەر لە بەرهەمەكانیان بدەن.

رونیشیكردوەتەوە، ئەو بڕیارە لە پێناو پارێزگاریكردنە لە بەرهەمی ناوخۆیی و دوای ئەو بەروارەش بەرهەمی بێ ستیكەر و باركۆد قەدەغە دەكرێت.

 

وەزارەتی كشتوكاڵ ئەوەشی خستوەتەڕو، دوای 21ی ئەم مانگە ئەو بەرهەمانەی بەبێ ستیكەر و باركۆدی پەسندكراوی وەزارەت لە بازاڕەكان ساغ بكرێنەوە، وەك بەرهەمی ساختە هەژمار دەكرێن و رێكاری  یاسایی بەرامبەر خاوەنەكەی دەگیرێتەبەر.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە