پەیامی کورد … بوومەلەرزەیەکی بەهێز زەریای هیندی هەژاند
دەستەی ڕووپێوی جیۆلۆجیی ئەمریكی ڕایگەیاند، بومەلەرزەیەك بەگوڕی 6 پلەی ڕێختەر زەریای هندی گرتووەتەوە.
دەستەكە بڵاویكردەوە، بومەلەرزەكە لەكاتژمێر 20:43 بە كاتی جیهانی ڕۆژی شەممە ڕوویداوە و ناوەندەكەی لە قوڵایی 10 كیلۆمەتر و لە دووری 1153 كیلۆمەتر لە باكووری ڕۆژهەڵاتی شاری هیتادو لە باشووری كۆماری دورگەكانی ماڵدیڤ بووە.
تائێستا هیچ ئاگاداركردنەوەیەك لەبارەی ڕوودانی تسۆنامی بەهۆی بومەلەرزەكەوە بڵاونەكراوەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە