پەیامی کورد... په‌رله‌مانی ئۆكرانیا بڕیاری سه‌پاندنی سزای بۆ ماوه‌ی 50 ساڵ به‌سه‌ر ئێران‌دا په‌سه‌ند كرد
په‌رله‌مانی ئۆكرانیا ئه‌و بڕیاره‌ی په‌سه‌ند كرد كه بۆ ماوه‌ی 50 ساڵ سزای ئابووریی و سزای دیكه به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له ماڵپه‌ڕی په‌رله‌مانی ئۆكرانیادا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، له دانیشتنی په‌رله‌ماندا 10 یاسا، سێ پرۆژه‌یاسا و پێنج بڕیار په‌سه‌ندكراون.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه له‌نێو بڕیاره‌كاندا ئه‌و بڕیاره‌ش هه‌یه كه سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا له‌خۆده‌گرێت.
ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا ره‌شنووسی ئه‌و بڕیاره‌ی پێشكه‌شی په‌رله‌مان كردبوو كه سزای ئابووری و سزاگه‌لی دیكه دژی ئێران له خۆده‌گرێت.
به‌پێی ره‌شنووسه‌كه سزاكان بۆ ماوه‌ی 50 ساڵ به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنرێن و له‌نێو رێكاره‌كانی سنوورداركردندا، هه‌ریه‌ك له قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌واوه‌تی بازرگانی له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه و راگرتنی ترانزێتتی سه‌رچاوه به خاكی ئۆكرانیا، گه‌شته ئاسمانییه‌كان و گواستنه‌وه له‌رێگه‌ی ئاسمان و خاكی ئۆكرانیاوه له‌خۆده‌گرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە