پەیامی کورد... دانیشتووانی ئەورووپا بەردەوام کەم دەبنەوە
بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتی سەرژمێری ئەورووپی "یۆرۆستات" بۆ ساڵی دووەم لەسەر یەک دانیشتووانی یەکێتی ئەورووپا ڕوویان لە کەمبوونەوە کردووە و لە ساڵی ٢٠٢٢دا هاتووەتە خوارەوە بۆ ٤٤٦ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار کەس.
بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاوی کردووەتەوە، دانیشتووانی یەکێتی ئەورووپا لە ساڵی ٢٠٢١دا ٤٤٧ ملیۆن کەس بووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٢دا دابەزیوە بۆ ٤٤٦ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار کەس، هۆکاری سەرەکیش ئەوەیە ژمارەی گیان لەدەستدان زیاترە لە ژمارەی لەدایکبوون.
بەپێی هەمان ئەو داتایانە، لە ساڵی ٢٠٢٠دا ژمارەی گیان لەدەستدان ٥٣١ هەزار کەس زیاتر بووە لە ساڵی پێشتر و لە ساڵی ٢٠٢١یش ژمارەی گیان لەدەستدان ١١٣ هەزار زیاتر بووە لە ساڵی پێشتری.
یۆرۆستات لە بەشێکی تری ڕاپۆرتەکەیدا هێمای بۆ ئەوە کردووە، لە ١٠ دەوڵەتی یەکێتی ئەورووپادا ژمارەی دانیشتووان کەمی کردووە و گەورەترین کەمکردن لە ئیتاڵیا بووە کە زیاتر لە ٢٥٣ هەزار کەس بووە و کەمترین لە سلۆڤینیا بووە کە هەزار و ٨٠٠ کەس بووە، هەروەها لە ١٧ دەوڵەت ژمارەی دانیشتووان زیادی کردووە گەورەترینیان لە فەرەنسا بووە کە نزیکەی ١٨٦ هەزار کەسە و کەمترین لە ئیستۆنیایە کە هەزار و ٧٠٠ کەسە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە