سێ کاندیدی دیاری سەرۆکایەتی ئێران شیاوەتییان ڕەد کرایەوە

سێ کاندیدی  دیاری سەرۆکایەتی ئێران شیاوەتییان ڕەد کرایەوە

پەیامی کورد … سێ کاندیدی  دیاری سەرۆکایەتی ئێران شیاوەتییان ڕەد کرایەوە

 

ئاژانسی هەواڵی فارس ڕایگەیاند کە ژمارەیەك لە بەرپرسانی پێشووی ئێران، كە ناوی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە تۆمار كردبوو ڕەتكردانەوە.

 

ئەوەشی بڵاوكردۆتەوە كە  هەریەك لە مەحموود ئەحمەدی نەژاد، عەلی لاریجانی، ئیسحاق جیهانگیری، لەلایەن ئەنجومەنی پاراستنی دەستوورەوە، بۆ كاندیدی سەرۆكایەتی ئێران ڕەتكرانەوە.

 

ئاشكراشكراوە كە هەر یەك لە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری، موحسین ڕەزایی سەرۆكی ئەنجومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندییە باڵاكان، سەعید جەلیلی ئەمینداری پێشووی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی، عەلی ڕەزا زاكانی سەرۆكی ناوەندی توێژینەوە لە پەڕلەمان، ئەمیر حوسەین قازی زادە هاشمی جێگری سەرۆكی پەڕلەمان، عەبدولناسر هیمەتی پارێزگاری بانكی ناوەندی و موحسین میهر عەلی زادە ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ناوچەی كیش، وەك كاندید بۆ سەرۆكایەتی ئێران پەسەندكراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە