پەیامی کورد ... پەیامێک لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی دژایه‌تیكردنی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن لایه‌نه شیعیی و سونیه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
ده‌رباره‌ى ياساى پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12/11/2020 له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به زۆرينه و به‌بێ ڕهچاوكرنى پره‌نسيپه‌كانى هاوبه‌شى و سازان و هاوسه‌نگى و بێ گوێدانه سه‌رنج و تێبينى و پێشنياره‌كانى نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان تێپه‌ڕێنرا، ده‌ستخۆشى له سه‌رجه‌م فراكسيۆنه كوردستانييه‌كان و نوێنه‌رانى به‌ڕێزى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ين كه يه‌كهه‌ڵوێست بوون بۆ داكۆكيكرن له ماف و شايسته‌كانى گه‌لى كوردستان.
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به نيگه‌رانى و به‌وپه‌ڕى گرنگييه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌م بابه‌ته و هه‌وڵه‌كانى ده‌خاته گه‌ڕ بۆ پارێزگارى له ماف و شايسته‌كانى خه‌ڵكى كوردستان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و له‌پێناو يه‌كهه‌ڵوێستيى لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه، كۆبوونه‌وه‌ى هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان و نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له حكوومه‌تى فيدرال و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ساز ده‌كرێت.
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان
12/11/2020
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە